بافڵ تاڵه‌بانى: یه‌کێتى له‌گه‌ڵ بوونى میدیاى ئازاد‌و بوێردایه
"نامانه‌وێت چیتر گه‌نجه‌کانى بادینان ببنه قوربانى مه‌رامى سیاسی... له‌هه‌وڵداین بۆ ئازادکردنیان"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان رایگه‌یاند:" یه‌کێتى له‌گه‌ڵ بوونى میدیایه‌کى ئازاد و بوێردایه، چونکه پێمانوایه ئه‌زموونى دیموکراتى ھه‌رێم و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ى شانازى پێوه‌ده‌که‌ین به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌نگى ئازاد و میدیاى ئازاد و ئازا، راشیگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ سزادانى سیاسى نه‌بوون و نابن، بۆ ئه‌وه‌ش ناشیانه‌وێت چیتر گه‌نجه‌کانى بادینان ببنه قوربانى مه‌رامى سیاسی".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى نوسینگه‌که‌ى بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى له ده‌باشان پێشوازیکردوه له مارتن هووس، باڵیۆزى یه‌کێتیى یٔه‌وروپا له عێراق و ڤێنسنت گیووم پۆپۆ، به‌رپرسى نووسینگه‌ى یه‌کێتیى یٔه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان.
له‌دیدارێکدا گفتوگۆى ورد و ھه‌مه‌لایه‌نه کراوه له‌سه‌ر پرسى ئازادى راده‌ربڕین، رۆڵى میدیا و ره‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بارتر بۆ پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى و ده‌ستخستن و پێدانى زانیارى به راگه‌یاندنکاران.
بافڵ تاڵه‌بانى رایگه‌یاندووه، یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئازادى و ئازادى راده‌ربڕین دامه‌زراوه و یه‌کێک له‌کۆڵه‌که‌کانى بونیادى یه‌کێتی، ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتن و ره‌خساندنى زه‌مینه‌ى له‌بار بووه بۆ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان. نابێت به‌ناوى یاساوه سنووره‌کانى کارى رۆژنامه‌وانى به‌رته‌سک بکرێته‌وه و دژى هه‌موو رێگرى و سنووردارکردنێکى کاره‌کانى ئه‌و توێژه گرنگه‌ى کۆمه‌ڵگاین.
ھاوسه‌رۆک راشیگه‌یاند:" یه‌کێتى له‌گه‌ڵ بوونى میدیایه‌کى ئازاد و بوێردایه، چونکه پێمانوایه ئه‌زموونى دیموکراتى ھه‌رێم و ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ى شانازى پێوه‌ده‌که‌ین به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌نگى ئازاد و میدیاى ئازاد و ئازا، که بۆ ئه‌وه‌ش ھه‌موو ھه‌وڵێکمان روو له ڕه‌وینه‌وه‌ى ئه‌و بۆچوونانه‌یه که له‌سه‌ر ئاستى کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی".
هاوکات سه‌باره‌ت به سزادراوانى بادینانیش بافڵ تاڵه‌بانى جه‌ختیکردوه‌ته‌وه که "له‌گه‌ڵ سزادانى سیاسى نه‌بووین و نابن، بۆ ئه‌وه‌ش نامانه‌وێت چیتر گه‌نجه‌کانى بادینان ببنه قوربانى مه‌رامى سیاسی، له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامین له‌پێناو ئازادکردنیان".
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى داوا له سه‌رۆکى ھه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م که‌یسه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌کاربهێنێت و ده‌بێت به‌ھه‌مووان رێگرى له‌م پێشهاته مه‌ترسیداره بکه‌ن که له‌ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونیدا ناوبانگى ھه‌رێمه‌که‌مان له‌که‌دارده‌کات.
