سه‌نته‌رى میترۆ: شۆفێرى په‌رله‌مانتارێک ئیمزاى له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساى میدیاى ئه‌لیکترۆنى کردوه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى میترۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا کاتى پێشکه‌شکردنى پڕۆژه‌یاساى ڕێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، ده‌نگده‌ران نه‌یانده‌زانى به‌چ میکانیزیمێکى کاریکاتێرى پڕۆژه‌یاسا ڕاده‌ستى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرێت؟، ده‌شڵێت:" په‌رله‌مانتارێک شۆفێره‌که‌ى ئیمزاى بۆ کردووه یان ته‌زویرى ئیمزاى په‌له‌مانتار کراوه".
له‌نوسینێکدا به‌ناونیشانى "کاتێکى نه‌گونجاو بۆ پڕۆژه‌یه‌کى هه‌ستیار" دیارى محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى میترۆ ڕایگه‌یاندووه:"هه‌موو بڕگه‌یه‌کى یاسایی‌و رێنمایی‌و بڕیارێکى وه‌زاره‌تیی، به‌رامبه‌ر ده‌زگاکانى میدیا ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه که پێچه‌وانه‌ى ماده‌کانى یاساى ژمارى 35ى ساڵى 2017 یاساى کارى ڕۆژنامه‌گه‌رى بێت".
ده‌قى نوسینه‌که:
"کاتێکى نه‌گونجاو بۆ پرۆژه‌یه‌کى هه‌ستیار"
تا کاتى پێشکه‌شکردنى پرۆژه یاساى رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌نگده‌ران نه‌یانده‌زانى به چ میکانیزیمێکى کاریکاتێرى پرۆژه یاسا راده‌ستى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرێت؟ بۆ نمونه په‌رله‌مانتار "به‌بێ ئه‌وه‌ى پرۆژکه بخوێنێته‌وه ئیمزاى له‌سه‌ر کردووه"، په‌رله‌مانتارێکیش "شوفێره‌که‌ى ئیمزاى بۆ کردووه" یان "ته‌زویرى ئیمزاى په‌له‌مانتار کراوه".
دڵمان له مستماندا بوو تا ئێواره‌ى دووشه‌ممه 17ى ئاب، لیژنه‌ى رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌په‌رله‌مانى کوردستان سه‌باره‌ت به پێشنیازه یاساى رێکخستنى میدیاى ئه‌لکترۆنى له هه‌رێمى کوردستان – عێراق ئه‌و تێبینیانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆکى پێشنیازه یاساکه گه‌یشته لیژنه‌که‌یان به هه‌ند وه‌رگرت، بڕیاریاندا "ناوه‌رۆکى پێشنیازه یاساکه ره‌تبکه‌ینه‌وه به‌و شێوازه‌ى که ئێستا هه‌یه" ئاماده‌کاریى بکه‌ن دواى پرس و راوێژ له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و میدیاکاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکه‌ن، به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌کردنه‌وه‌ى به ناوه‌ڕۆکێکى گونجاو که تێکهه‌ڵکێشبێت به‌و سه‌رنج و تێبینییانه‌ى له‌لایه‌ن پسپۆڕان و میدیاکارانه‌وه بۆ لێژنه‌که‌یان هاتووه.
بێ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى رۆشنبیرى رایبگه‌یه‌نێت که پرۆژه‌که‌یان خستۆته‌وه به‌رده‌م "پسپۆڕان و میدیاکاران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان" وه‌ک خۆیان بریاریان له‌سر دابوو، ئه‌مجاره‌یان پرۆژه‌که چۆته ژوورێکى وه‌زراه‌تى رۆشنبیرى له ناو وه‌زاره‌ته‌وه، ئه‌مرۆ وته‌بێژه‌که‌یان مژده‌ى راگه‌یاندنى رێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى و هه‌موارکردنى رێنمایى ژماره 1ى ساڵى 2014 (رێکخستنى فریکوێنسى سپه‌یس له هه‌رێمى کوردستان) راگه‌یاند.
له‌دوو ساڵى رابردوودا، دوو هه‌وڵى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌سه‌ر یاساى ژماره 35ى ساڵى 2007 یاساى رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێمى کوردستان، هه‌بوون. هه‌وڵه‌کان بریتى بوون له پێشکه‌ش کردنى دوو پڕۆژه یاسا، یه‌که‌مینیان پرۆژه یاساى دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى میدیا له هه‌رێمى کوردستان، هه‌روه‌ها پرۆژه یاساى ڕێکخستنى میدیا ئه‌لیکترۆنی، یه‌که‌میان ساڵى 2019 شکستى پێهینرا، دووهه‌مینیان، ساڵى 2020.
سه‌نته‌رى میترۆ رایده‌گه‌یه‌نین:
1ـ هه‌موو بڕگه‌یه‌کى یاسایی‌و رێنمایی‌و بڕیارێکى وه‌زاره‌ى به‌رامبه‌ر ده‌زگاکانى میدیا ره‌تده‌که‌ینه‌وه که پێچه‌وانه‌ى ماده‌کانى یاساى ژمارى 35ى ساڵى 2017 یاساى کارى رۆژنامه‌گه‌ری.
2ـ ڕێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى ده‌بێت له‌ژینگه‌یه‌کى سیاسى سه‌قامگیر گفتوگۆى له‌سه‌ربکرێت‌و نه‌که‌وێته نێو ململانێى سیاسی‌و حزبییه‌وه، هه‌روه‌ها ناکۆک نه‌بێت له‌گه‌ڵ پێودانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى تایبه‌ت به‌مافى ئازادى راده‌ربڕین و ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌ری.
3ـ سه‌باره‌ت به‌هه‌موارکردنى ڕێنمایى ژماره یه‌کى ساڵى 2014ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری، رێکخستنى فریکوێنسى سپه‌یس له‌هه‌رێمى کوردستان، میترۆ به‌حه‌زه‌ره‌وه ته‌ماشاى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى وه‌زاره‌ت ده‌کات به‌تایبه‌تیش ئێستا وه‌رگرتنى مۆڵه‌تى میدیاى بینراو بیستراو له‌بنچینه‌دا ئاڵۆزکراوه، داواده‌که‌ین هه‌موارکردنه‌که په‌رچه‌کردارنه‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌ى پیشه‌یى هه‌ندێ ده‌زگاى میدیا که ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ى به‌نده‌کاى یاساى ڕۆژنامه‌گه‌رى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، نه‌ک ڕێنمایی‌و بڕیارى وه‌زاری.
دیارى محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى میترۆ
