" سلێمانى بووه به شوێنى له‌دایکبونى ئازادى و میدیاى ئازاد له کوردستان"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێـت که‌یسى سزادانى ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینان کاریگه‌ریى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر ناو و ناوبانگى حکومه‌ت و ده‌شڵێت:" سلێمانى بووه به شوێنى له‌دایکبونى ئازادى و میدیاى ئازاد له کوردستان".
لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتی، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی: "ئه‌مڕۆ له شارى سلێمانى پێشوازیمان کرد له مارتن هوس باڵیۆزى یه‌کێتیى ئه‌وروپا له عێراق و ڤێنسنت گیوم پۆپۆ لێپرسراوى نوسینگه‌ى یه‌کێتیى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان، له دیدارێکدا بیروڕامان ئاڵوگۆێ کرد سه‌باره‌ت به پێشهات و گۆڕانکارییه سیاسى و ئه‌منییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و پرسى مافه‌کانى مرۆڤ و ئازادى ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن.
هه‌روه‌ها لاهور شێخ جه‌نگى جه‌ختیکرده‌وه که کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدراڵى کرد و پابه‌ندکردنى هه‌ردولاى دوپاتکرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له ڕێگه‌ى دیالۆگ و په‌نابردنه به‌ر ده‌ستور و ڕێککه‌وتنه واژۆکراوه‌کانى نێوانیان، راشیگه‌یاند، "بونى نه‌خشه‌ڕێگایه‌کى بنه‌ڕه‌تى و درێژخایه‌نمان به گرنگ زانى بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى هه‌مو کێشه‌کان".
هاوکات، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى نوسیووه که هه‌ردولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پاراستنى مافه‌کانى مرۆڤ و فراوانکردنى پانتایى ئازادى ڕاده‌ربرین و ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمى کوردستان، دوپاتیانکرده‌وه که سه‌ربه‌خۆیى دادگا له که‌یسى سزادانى ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانى بادینان بپارێزرێت"که به ڕاى ئێمه ئه‌و که‌یسه کاریگه‌ریى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر ناو و ناوبانگى حکومه‌ت و هه‌رێمى کوردستان که چه‌ندین ساڵه خه‌باتمان بۆ کردوه و قوربانیمان بۆ داوه تا گه‌یشتوین به‌و ئاسته‌ى ئێستا".
لاهور شێخ جه‌نگى هه‌ڵوێستى یه‌کێتى نیشتمانیى کوردستانیشى دوپاتکرده‌وه بۆ پشتیوانیکردنى میدیاى ئازاد و پشتگیریکردنى چالاکوانان و ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، "هه‌ر به‌و پشتیوانییه سلێمانى بوه به شوێنى له‌دایکبونى ئازادى و میدیاى ئازادى کوردستان، یه‌کێتیى به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته و کارى زیاتریش ده‌که‌ین بۆ پته‌وکردنى کۆڵه‌که‌کانى دیموکراسى و ئازادى ڕاده‌ربڕین و ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمى کوردستان".
