زێبارى قسه‌یه‌کى جیاواز له‌باره‌ى پشکى هه‌رێمه‌وه ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى رایگه‌یاند:"پێویسته هه‌رێم و عێراق له‌یه‌ک کاتدا پابه‌ندبونه‌کانیان به بودجه جێبه‌جێ بکه‌ن، هه‌رێم له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنى پشکه‌که‌ى هه‌ندێ نه‌وت راده‌ست بکات".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، وشیار زێبارى له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ته‌فزیۆنى فه‌رمى حزبه‌که‌ى رایگه‌یاند:"ده‌بێت حکومه‌تى کازمى نیازپاکییه‌ک نیشان بدات له‌باره‌ى بودجه‌وه، هه‌رێمیش هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونى خۆى جێبه‌جێ بکات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"پێویسته به‌غدا پاره بنێرێت پاش لێبڕینى پابه‌ندبوونه‌کانى هه‌رێم، هه‌رێمیش هه‌ندێ نه‌وت راده‌ست بکات، کێ پێشوه‌خت ئه‌وه ده‌کات نازانم به‌ڵام لانى که‌م پێکه‌وه بیکه‌ن باشتره".
له‌باره‌ى دۆخى ئازادى راده‌ربڕین له‌هه‌رێم و ره‌خنه‌کان له‌و باره‌یه‌وه، زێبارى ده‌ڵێت "نابێت په‌یامه‌کانى تایبه‌ت به پێشێلى ئازادى راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌رى به‌که‌مى وه‌ربگرین، پێویسته به‌جدى وه‌ریبگرین وریابین له‌و پرسه‌دا چونکه ئه‌وه کۆده‌بێته‌وه، چونکه قه‌زیه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێشکه‌وت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتى، زێبارى باسى له‌وه‌کرد په‌یوه‌ندییه‌کانیان گه‌رم نییه و ناکۆکى سیاسى هه‌یه له‌نێوانیاندا، ناکرێت له‌یه‌ک کاتدا له حکومه‌ت بیت و ئۆپۆزسیۆنیش بیت.
