ئەمریكا: هاوکاری عێراق دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە گروپە میلیشیاكان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لە هەر هەوڵێكی حكومەتی عێراق دەكەن بۆ لێپرسینەوە لە گروپە میلیشیاكان و ئەو گروپانەی پەلاماری هاوڵاتیان دەدەن .

نید برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەوان پێشوازی لە هەر هەوڵێكی حكومەتی عێراق دەكەن بۆ لێپرسینەوە لە گروپە میلیشیاكان و ئەو گروپانەی پەلاماری هاوڵاتیان دەدەن و رێگرن لەوەی هاوڵاتیان بە ئازادی رای خۆیان دەرببڕن و گردبوونەوەی ئاشتیانە بكەن.

ئەو راگەیانراوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت كە لەڕۆژانی رابردوودا خۆپیشاندان لەمەیدانی تەحریری شاری بەغدا دەستی پێكردووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانیشەوە تەقە لەخۆپیشاندەران كرا، بەو هۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژرا و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.

هەر لەسەر ئەو رووداوەش مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیكرد بەپێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ هۆكاری دروستبوونی گرژییەكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار