هەوڵی تێرۆركردنی سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عێراق درا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوسینگەی سەلیم جبوری سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند:" هەوڵی تیرۆرکردنی سەلیم جبوری دراوە و دو لەفەرانبەرانی نوسینگەکەی بەسەختی بریندارن".
شەوی رابردو، لە هێرشێكی چەكداریدا لە پارێزگای دیالە دو لە پاسەوانەكانی سەلیم جبوری، سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی عێراق بریندار بون.
هەروەها نوسینگەی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق هەواڵی هەوڵی تیرۆرکردنی سەلیم جبوری پشتڕاستکردەوە و ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەو هەوڵەوە دو کارمەندی نوسینگەکەیان لەپارێزگای دیالە بریندارن.
لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە، سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ئەو کارە، داوا لەهێزە ئەمنییەکان دەکەین لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەستپێبکەن و ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەستنیشان بکەن و روبەڕوی یاسایان بکەنەوە، چونکە ئەوانە نمونەی ئەوانی دیکەن کە کوشتن و تیرۆریان ئەنجامداوە.
نوسینگەی جبوری ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەوانەی هەوڵی تیرۆرکردنیان داوە پێیانوایە دورن لەبەرپرسیارێتی و یاسا نایانگرێتەوە، لەبەرئەوە دو جار ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە لە دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو هەوڵە، دەشڵێت،" ئەوانە باوەڕیارن بەرکابەری دادوەرانە نیە، تەنها توندو تیژی و چەک دەکەنە ئامرازێک بۆ ترساندنی بەرامبەرەکانیان."
نوسینگەی سەلیم جبوری داوای كردوە لێكۆڵینەوەی بەپەلە بكرێت لە روداوەكەو بكەرانی ئاشكرابكرێن و بدرێنە دادگا.
