لیژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كارەبا هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كارەبا، ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكاتەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر كارەبا زیاتر لە ئاستی دیاریكراو بەكاربهێنن، ئەوا كارەباكەیان دەكوژێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی،٢٨ئایاری ٢٠٢١ لیژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كارەبا،  لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند،"ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكەینەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتویان لەو ئاستەی دیاریكراوە زیاتر بو ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوەو دوای 150 چركە (ثانيه) كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە."

وتوشیەتی"خۆ ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا(دەقیقە) پێنج جار بڕینی كارەبای لەسەر یەك رویدا، ئەوا كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 دەقیقە كارەباكەی دەگەڕێتەوە."

لیژنەكە داوای لەو هاوبەشانە كردوە كە پابەندی ئەو ئەمپێرە كارەبایە بن كە دیاریكراوەو ئەگەر لەماوەی 45 دەقیقە زیاتر كارەبای نەهاتەوە ئەو كات سەردانی فەرمانگەی سیانەكان بكەن.

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كارەبا، داواشی لە هاوبەشانی كارەبا كردوە لەكاتی بونی هەر كێشەیەك پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەی خوارەوە بكەن بۆ پێدانی رێنمایی:

- وەزارەتی كارەبا : 07507050953 -07507050954 (كاتژمێر 9 تاكو 2ی دوای نیوەڕۆ)

- هەولێر: 07728500390 / 07728500396 / 07514903975

- سلێمانی: 053127 - 07701394642

- دهۆك: 07504942191 / 07504209170

- هەڵەبجە: 0538850366 / 0538851231

- گەرمیان: 07501266988

- سۆران: 07512679273

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار