لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت رێگری لە کرین و فرۆشتنی ئاژەڵی کێوی دەکەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لە هەڵەتێکدا لیژنەکانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتوە کەلەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.

ئەمڕۆ هەینی، ،٢٨ئایاری ٢٠٢١ لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنەی هاوبەشەکانی قایمقامیەت لەراگەیاندراوێکدا رایگەیاند، " لە هەڵەتێکدا بە هاوکاری ئاسایش و پۆلیس و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، لیژنەکانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئاژەڵی کێویدا گرتوە کەلەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت".

سەرۆکی لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامیەت ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵمەتەکە لەسەر بڕیاری قائیمقامی سلێمانی بەردەوام دەبێت و، تیایدا رێگری لە راوکردن و کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵە کێویەکانەوە دەکرێت.

لەبارەی ئامانجی هەڵەمەتەکەشەوە، لەشکرد حەمید ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا دیاردەکە بنەبڕدەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار