پەرلەمانتارێکی پارتی: تورکیا کۆمپانیای داربڕینەوەی هێناوەتە بادینان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاند :"  دەوڵەتی تورکیا و سەربازەکانی بە هاوکاری هەندیک کۆمپانیا، دارەکانی ئەو دەڤەرانەی کە داگیریان کردووە، دەبڕنەوە و دەیانبەن بۆ تورکیا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى ئایارى 2021، ڕێڤنگ هروری پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند :" دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەستی بە سووتاندن و بڕینەوەی دارستانەکانی دەڤەری بادینان کردووە".

هروری ڕاشیگەیاندووە، کە تورکیا کۆمپانیای داربڕەوی بۆ بڕینەوەی دارەکان هێناوەتە بەرواری باڵا و دەڤەری زاخۆ و لەگەڵ ئەو میلیشیانەی کە هێناویانیە بۆ هەرێم دارەکان دەبڕنەوە و دەیانبەن بۆ تورکیا و لەوێ دەیفرۆشن.

لە 23ی مانگی رابردوودا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چڕنووکی هەورە برووسکە"ی بە پاساوی رووبەڕووبوونەوەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لە بەرزاییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێکرد تا ئێستا زیاتر بە ٤٥ کم هاتۆتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار