کۆسره‌ت ره‌سول و فازڵ میرانى: کورد پێویستى به یه‌کریزییه
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى و کۆسره‌ت ره‌سول، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتی داواى یه‌کریزى له لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئایارى 2021، کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى پێشوازى کرد له فازڵ میرانی، سکرتێرى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى.
له دیداره‌که‌دا فازڵ میرانى به‌خێرهاتنه‌وه‌ى کۆسره‌ت ره‌سولى کرد و دڵخۆشى خۆى به باشى ته‌ندروستى ده‌ربڕى و هیواى خواست هه‌میشه له‌شێکى شاغ و ته‌ندروستى هه‌بێت.
لاى خۆیه‌وه کۆسره‌ت ره‌سول سوپاسى فازڵ میرانى و په‌رۆشى خه‌ڵکى کوردستانى کرد.
له دیداره‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌باره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، هه‌ردوولا هاوڕابوون که کورد پێویستى به یه‌کڕیزى هه‌یه له‌پێناو گه‌یشتن به ئاواته‌کانى گه‌له‌که‌مان.
