پارێزگارى هه‌ولێر رونکردنه‌وه له‌سه‌ر رێگریکردن له‌گۆرانى وتنى هونه‌رمه‌ندێک ده‌دات

وێنه: ده‌ستگیرکردنى هونه‌رمه‌نده‌که له‌هه‌ولێر
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى هه‌ولێر له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ره‌تیده‌کاته‌وه، هیچ هونه‌رمه‌ندێک له‌سه‌ر گۆرانى وتن له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ستگیرکرابێت و رایگه‌یاند:" که‌س بۆى نییه ڕێگریان لێبکات و ھه‌مو کارێکى ھونه‌رى و ھونه‌رمه‌ندان لاى ئه‌وان ڕێزلێگیراوه".
له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا، نوسینگه‌ى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یانددووه، دواى ئه‌وه‌ى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکرایه‌وه گوایه ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ى ماوه‌یه‌که له‌شارى هه‌ولێر له‌شوێنه‌گشتییه‌کان ده‌ستى به کارى هونه‌رى سه‌رشه‌قام کردوه و گۆرانى ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستیگر کراوه، "هه‌مو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ده‌ستگیر نه‌کراوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده و هه‌مو هونه‌رمه‌ندانى تر‌ى وه‌ک ئه‌و ئازادن له‌سه‌رشه‌قام و له‌شوێنه گشتییه‌کان کارى هونه‌رى پێشکه‌ش بکه‌ن و که‌س بۆى نییه ڕێگریان لێبکات و ھه‌مو کارێکى ھونه‌رى و ھونه‌رمه‌ندان لاى ئێمه ڕێزلێگیراوه".
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، شه‌وى رابردو له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسى هه‌ولێره‌وه، محه‌مه‌د فاتیح که گه‌نجێکى کورده و گۆرانى له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌ڵێت بۆ په‌یداکردنى بژێوى رۆژانه‌ی، له‌شه‌قامى ئیسکان ده‌ستگیرکرا و پاش پڕکردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه که جارێکى دیکه گۆرانى نه‌ڵێت، ئازاد کرا.
