یۆنان: پێویستە تورکیا لەکاری "نایاسایی و وتاری توند" خۆی بەدووربگرێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگهیاند،" پێویستە توركیا هەراسانکاری، کاری نایاسایی و وتاری تووند" خۆی بەدووربگرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 29ئایاری 2021 کریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگهیاند،" "پێویستە توركیا هەراسانکاری، کاری نایاسایی و وتاری تووند" خۆی بەدووربگرێت".
سەرۆکوەزیرانی یۆنان راشیگەیاند" تاکە رێگە بۆ لێکنزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە ئەوەیە، تورکیا واز لە "هەراسانکاری" یۆنان بهێنێت".
لە چەند رۆژی داهاتوودا مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی ئەسینا، پایتەختی یۆنان ی كردووە.
کریاکۆس میتسۆتاکیس لە کاتی پێشوازیکردنی لە چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان وتی، "تەنیا هەنگاوە دروستەکانی تورکیا هەنگاوەکانی ئەوروپا خێرا دەکەن" ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ پەیوەندییە گرژییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا.
مانگی ئاداری ئەمساڵ، یەکێتی ئەوروپا هەندێ ئۆفەری پێشکێشی تورکیا کرد بۆ ئەوەی هاوئاهەنگیی نێوان خۆیان لە بواری کۆچبەران و بازرگانیکردندا پەرەپێبدەن، لە کاتێکدا کە گرژییەکانی یۆنان و قوبرس لەگەڵ تورکیا بەهۆی گەڕانی ئەنقەرە بەدوای نەوتدا لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست گەیشتبوونە لووتکە، بە جۆرێک کە کەشتییە سەربازییەکانیان دژی یەکدی جوڵاند.
یۆنان و تورکیا لەسەر چەندین پرس ناکۆکییان هەیە، لە نێویشیاندا سنوورە ئاوییەکانی دەریای ئیجە، سنووری ئاسمانی و مافی پێکهاتەکان.
