حكومەت لەبارەی دەرماڵەوە زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، "حکومەت پێداچونه‌وه به ده‌رماڵه‌كاندا دەکات و هه‌مو فه‌رمانبه‌رێك ده‌رماڵه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت".
ئەمڕۆ شەممە، 29 ئایاری 2021 عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکانی پارتی، راگەیاندوە، "ده‌رماڵه ده‌بێت یه‌كبخێرێته‌وه، نابێت له نێوان دو وه‌زاره‌ت جیاوازی هه‌بێت له خه‌رجكردنی ده‌رماڵه، هه‌روه‌ها له نێوان سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیش رێكبخرێته‌وه، واتا نابێت دو فه‌رمانبه‌ر له دو وه‌زاره‌تی جیاواز، یه‌كێكیان ده‌رماڵه وه‌ربگرێت و ئه‌وه‌ی دیكه وه‌رینه‌گرێت، ئه‌مانه له‌چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا رێكده‌خرێنه‌وه."
باسی لەوەشکردوە، "ده‌رماڵه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه خه‌رج ده‌كرێت، كه به فعلی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و شایسته‌ی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ن به پێی رێنمایی و یاسا، بۆ ده‌رماڵه‌ی ناجێگیریش، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه، كه ره‌چاوی ده‌وامی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌كرێت كه زیاتر له ئه‌ركی خۆی ده‌وام ده‌كات، ره‌چاوی تایبه‌ته‌مه‌ندی فه‌رمانگه‌كانیش ده‌كرێت، ره‌نگه پێوست بكات به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان ده‌رماڵه‌ی بۆ خه‌رج بكرێت، ئه‌مه له جێبه‌جێكردندا دادپه‌روه‌ری دروست ده‌بێت."
لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیشەوە وتی، "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێی ئه‌مه ده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پله به‌رزكردنه‌وه بكات، كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ میلاكی وه‌زارته‌كان و هیچ وه‌زارتێك فه‌رمانبه‌ری زیادی نه‌بێت و وه‌زاره‌تێكی دیكه پێویستی به فه‌رمانبه‌ر بێت، دوای ئه‌وه پله به‌رزكردنه‌وه به‌پێی پێویست ئه‌نجام ده‌درێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت كۆبووە لەبارەی ڕێكخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانەوە بڕیار درا "لەبەر رۆشنایی یاسا بەرکارەکان کە پێویستە خەرجکردنی دەڕماڵەی ئەوانەی شایستەن پارێزراو بێت و دادپەروەریی ھەبێت لە خەرجکردنی دەڕماڵەکان و جێگیربکرێت بۆ ئەوانەی کە شایستەن بە پێی یاسا بەرکارەکان".
