شێخ نەهرۆ كەسنەزانی: مەزارگەكەی باوكم دەبێتە ناوەندێكی جیهانی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی رایگەیاند:" لەجیهاندا دووپاتیكردەوە، مەزارگەكەی باوكی لەسلێمانی دەبێت بە ناوەندێكی جیهانی و لەهەموو جیهانەوە ڕووی تێدەكەن.
ئەمڕۆ شەممە، 29 ئایاری 2021 شێخ نەهرۆ محمد كەسنەزانی، رایگەیاند:" مەزارگەی سوڵتان ئیمام محەمەد كەسنەزانی لەسلێمانی، بووە بە ناوەندێكی تەسەوفی جیهانی و هەروەها بووە بە ناوەندێكی روحی لەجیهاندا و لەهەموو جیهانەوە مورید و دەروێشان روو لەسلێمانی دەكەن."
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی داوایكرد:" كورد یەكبن و یەكریزبن و خۆیان بۆ ئەم پێشهات و گۆڕانكاریە جیهانییە بە شێوەیەكی شیاو و جوان گونجاو ئامادەبكەن ، چونكە لەئێستادا چاوی هەموو جیهان لەسەر میللەتی كوردە."

بابهتی پهیوهندیدار