فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر "له به‌رامبه‌ر سه‌رخستنى پێشمه‌رگه‌یه‌کى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت 150 دۆلار" وه‌رده‌گیرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پێشمه‌رگه‌یه‌کى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له هه‌رێمى کوردستان که مافى په‌نابه‌رى له وڵاتى ئه‌ڵمانیا هه‌یه رایگه‌یاند:" له فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر به زۆر ناچاریان کردوه 150 دۆلار بدات به کۆمپانیایه‌ک له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تیدانى بۆ سواربونى ئه‌و فڕۆکه‌ى که ده‌چێته ئه‌ڵمانیا".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، پێشمه‌رگه‌یه‌کى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت به ناوى کامه‌ران مه‌حمود له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه" له فڕۆکه‌خانه‌ى شارى هه‌ولێر به زۆر ناچاریان کردووم ١٥٠ دۆلار بده‌م به کۆمپانیایه‌ک له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تیدانم بۆ سواربوونى ئه‌و فڕۆکه‌ى که ده‌مگه‌یه‌نێته‌وه ئه‌ڵمانیا".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" دوو براى خۆم له‌گه‌ڵم بووه‌و پێویستى به‌و کۆمپانیا نه‌بووه که ئه‌و پاره‌یه‌ى لێسه‌ندووم، کۆمپانیاکه‌ش ناوى (Flyerbil) فلای-ئه‌ربیل-ه".
باسى له‌وه‌شکردووه، دواى ئه‌وه‌ى ناچاریان کردووه 150 دۆلار بدات، چه‌ند کارمه‌ندێکى ئاسیایى و بیانی-یان هێناوه یارمه‌تى بدات و سوار فڕۆکه‌که‌ى بکات که هیچ له زمانیان تێنه‌گه‌یشتووه و زۆر ئازاریان داوه، ته‌نانه‌ت جانتاى که‌ل و په‌له‌کانیشیان به زۆر خستۆته باوه‌شى خۆى و ئه‌مه‌ش هه‌م دیسان ئازارى داوه، چونکه ئه‌و به راده‌ى له‌سه‌دا سه‌د تووشى شه‌له‌لى روباعى بووه له ساڵى 1998ه‌وه.
هاوکات، کامه‌ران مه‌حموود، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که له فڕۆکه‌خانه پێیان وتووه که ناهێڵن سوارى فڕۆکه‌که ببێت گه‌ر ئه‌و پاره‌یه نه‌دات به کۆمپانیاکه.
