باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی کارپێکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانی لەکاتی تاقیکردنەوەدا لێدا، ئەمەش نوێترین ئاماژەیەکە لەسەر ئالۆزتربوونی پەویوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و گروپە چەکدارییەکان.

بەرپرسێكی باڵای سەربازی بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە" باڵیۆزخانەی ئەمریکا سیستمی بەرگری C-RAM خستووەتەکار و چالاکی کردووە، هاوکات، زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەسەر بانی باڵیۆزخانەکە لەگەڵدا لێدراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی چالاککردنی سیستمەکە وەک تاقیکردنەوەیەک، بەرەو ئاسمان تەقەکراوە تا ئاستی توانای وڵامدانەوەی موشەک و هاوەن و هەر هێرشێکی دیکەی بزانرێت.

سیستمی  C-RAM سیستمێکی بەرگری ئەمریکییە پشت دەبەستێت بە رەشاشی شەش لولەیی کە دەتوانێت بسوڕێتەوە لە جۆری M-61ی ٢٠  مللیم و بە دووری سێ هەزار و ٥٠٠ مەتر گوللـە دەهاوێت.

سیستمەکە لە یەک خولەکدا دەتوانێت چوار هەزار و ٥٠٠ گوللـە بتەقێنێت و بۆ بەرگریرکردن لە موشەک و گوللـە هاوەن بەکار دەهێنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار