ئاسیاسێڵ بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى گلۆمۆ ده‌پاڵێورێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاسیاسێڵ بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى گلۆمۆ (GLOMO) ده‌پاڵێورێت که به‌گرنگترین خه‌ڵاتى بوارى خزمه‌تگوزارى مۆبایل داده‌نرێت.
که‌رتى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌عیراق هه‌نگاوێکى ئێجگار مه‌زن ده‌نێت به‌ره‌و دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى له دیدارى جیهانى مۆبایل “MWC” له به‌رشه‌لۆنه.
به‌رشه‌لۆنه، ئیسپانیا، ٢٥ مایو/ئایار ٢٠٢١: ئاسیاسێڵ و بۆ جارێکى تر ڕۆڵى پێشه‌نگ و دیارى خۆى ده‌سه‌لمێنێت له که‌رتى په‌یوه‌ندییه‌کان له عیراقدا له ڕێى شۆرتلیستکردنییه‌وه بۆ خه‌ڵاته‌کانى گلۆمۆی”GLOMO”ى تایبه‌ت به په‌یوه‌ندى مۆبایل له چوارچێوه‌ى گروپى “ته‌کنۆلۆجیا له پێناو چاکه”دا که سیستمى نێوده‌وڵه‌تى په‌یوه‌ندییه‌کانى مۆبایل “GSMA” پێشکه‌شیده‌کات له دیدارى ساڵانه‌ى جیهانى مۆبایل “MWC” له به‌رشه‌لۆنه، ئیسپانیا.
ئاسیاسێڵ، دواى کردنه‌وه‌ى یه‌که‌مین سه‌نته‌رى پزیشکى بۆ پێدانى چاره‌سه‌ر و ڕاوێژى پزیشکى له دووره‌وه بۆ ئاواره‌کانى ئه‌و ناوچانه‌ى شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ تیرۆر تێدایه له عیراق، کاندیدکرا بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى گلۆمۆ GLOMO بۆ ساڵى ٢٠٢١ که خه‌ڵاتێکى پایه‌به‌رزى بوارى په‌یوه‌ندییه‌کانه. وه‌رگرتنى ئه‌م خه‌ڵاته ده‌سته‌بژێره ئاسیاسێڵ ده‌کاته یه‌کێک له کۆمپانیا هه‌ره به‌هێزه‌کان له جیهانى په‌یوه‌ندى و ته‌کنۆلۆجیادا.
هه‌ڵبژاردنى ئاسیاسێڵ بۆ ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نها دواى چه‌ند مانگێک دێت له خستنه‌کارى نه‌وه‌ى چواره‌مى ئینته‌رنێت “4G LTE”، ئه‌ویش دواى جێبه‌جێکردنى ده‌ستپێشخه‌رییه تازه‌گه‌رییه‌که‌ى له که‌مپى ئاواره‌کانى به‌رده‌ڕه‌ش له هه‌رێمى کوردستان. سه‌نته‌رى پزیشکى دیجیتاڵى به‌رده‌ڕه‌ش که ئاسیاسێڵ دایمه‌زراندوه، وه‌کو ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نوێ له ده‌وروبه‌رى پارێزگاى دهۆک، بێبه‌رامبه‌ر هه‌ڵده‌سێت به دابینکردنى چاره‌سه‌ر و فریاکه‌وتنى پزیشکى و پێدانى ڕاوێژى پزیشکى له دووره‌وه له‌گه‌ڵ یارمه‌تى مرۆیى بۆ ئه‌وانه‌ى ماڵوحاڵى خۆیان جێهێشتووه به هۆى هه‌ڵایسانى توندوتیژى له هه‌ندێک له شار و شارۆچکه‌کانى عێراق.
ئه‌م سه‌نته‌ره که‌لوپه‌لى زانستى و پزیشکى ئیجگار پێشکه‌وتووى له‌به‌رده‌ستدایه که ئینته‌رنێتى خێراى ئاسیاسێڵ یارمه‌تیده‌دات که خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و هۆشیارکردنه‌وه به فراوانترین شێوه دابینبکات؛ له‌وانه ڕاوێژى پزیشکى له‌ڕێى ئینته‌رنێته‌وه‌و ئاسانکارى زانستى و ئینته‌رنێت کافێى بێبه‌رامبه‌ر وخزمه‌تگوزارى تایبه‌تمه‌ندى نیشته‌جێکردن؛ هه‌موو ئه‌مانه بێبه‌رامبه‌ر.
ئه‌م سه‌نته‌ره پزیشکییه دیجیتاڵیه که له دووره‌وه خزمه‌تگوزارییه‌کانى پێشکه‌شده‌کات، ئاواره‌کانى که‌مپى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌به‌ستێته‌وه به پێشکه‌وتووترین دامه‌زراوه‌ى پزیشکى له عێراق؛ شارى پزیشکى فاروق که زیاتر له ٢٧٥ کم له که‌مپه‌که‌وه دووره.
دانیشتوانى که‌مپه‌که ده‌توانن له ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه پزیشکه پسپۆڕه‌کانى شارى پزیشکیى فاروق ببین بۆ ده‌ستنیشانکردنى نه‌خۆشییه‌کانیان وچاره‌سه‌کردنیان. له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه، پزیشکه‌کان ده‌توانن به‌ئاسانى په‌یوه‌ندى به سه‌نته‌ره پزیشکییه‌که‌وه بکه‌ن و ڕێنمایى پێویستییان پێبده‌ن سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ نه‌خۆشه‌کانى ده‌نوسن، ئه‌و که‌لوپه‌له پزیشکییانه‌ى پێویسته بۆ چاره‌سه‌ر به‌کاربهێنرێن، هه‌روه‌ها بۆ دیاریکردنى خشته‌ى کاتى پێویست بۆ وه‌رگرتنى ڕێوشوێنه پزیشکییه‌کان هه‌تا نه‌خۆشه‌که چاکده‌بێته‌وه.
به‌وپێیه‌ى به‌خشینه‌وه به کۆمه‌ڵگه ڕۆڵێکى بنه‌ڕه‌تى ده‌گێڕێت له ستراتیژى به‌رپرسیارێتى کۆمه‌ڵایه‌تى دا، ئاسیاسێڵ هه‌میشه وهه‌رده‌م له هه‌وڵدایه وه‌کو یه‌که‌مین کۆمپانیا بمێنێته‌وه له ڕووى به‌رپرسیارێتى کۆمه‌ڵایه‌تى و کلتورى و ژینگه‌یى و سه‌رمه‌شق بێت له‌ڕووى به‌رپرسیارێتى جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌گه‌لى درێژخایه‌ن و کاریگه‌ر و تازه‌گه‌رانه که پشتگیرى ڕۆڵگێڕه سه‌ره‌کییه‌کان بکات له پێناو گۆڕان به‌ره‌و هێنانه کایه‌ى کاریگه‌رییه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌رێنی.
خه‌ڵاته‌کانى گلۆمۆ له میانه‌ى بۆنه‌یه‌کى ساڵانه‌دا دابه‌شده‌کرێن که تیایدا نوێ گه‌رترین و ترێندیترین به‌رهه‌مه‌کانى مۆبایل و خزمه‌تگوزارى دیجیتاڵى له‌سه‌ر ئاستى جیهان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن له پێناو پشتیوانیکردنى تازه‌گه‌رى به‌ره‌وهێنانه‌کایه‌ى به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارى سه‌رده‌میانه‌تر له جیهاندا. ڕاسته‌وخۆ له ئیسپانیاوه و له بۆنه‌یه‌کى گریمانه‌ییدا بۆ ماوه‌ى یه‌ک سه‌عات، براوه‌کانى خه‌ڵاتى “GLOMO” ڕاده‌گه‌یه‌نرێن له سه‌عات دوانزه‌ى نیوه‌ڕۆ “به کاتى ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا CET “، رۆژى چوارشه‌ممه، ڕێکه‌وتى ٣٠ حوزه‌یرانى ٢٠٢١.
ئاسیاسێڵ کۆمپانیایه‌کى پێشه‌نگى بوارى خزمه‌تگوزاریى مۆبایل و خزمه‌تگوارییه دیجیتاڵییه‌کانه له عێراق. له 1ى کانونى دووه‌مى ٢٠٢١ ــه‌وه ژماره‌ى به‌شدرابوانى ١٤.٧ ملیۆنى تێپه‌ڕاندووه. ئاسیاسێڵ خزمه‌تگوزاى 4G به کوالیتییه‌کى به‌رز له سه‌رجه‌م پارێزگاکانى عێراق دابینبکات. تۆڕى ئاسیاسێڵ ٩٩.٠٦٪ ى دانیشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که تۆڕه‌که‌ى ببێته فراوانترین تۆڕى مۆبایل له‌ناو هه‌موو کۆمپانیاکانى تر‌ى مۆبایل له عێراقدا. ئاسیاسێڵ شانازى به‌وه‌وه ده‌کات که له کانونى دووه‌مى ٢٠١٥ ــه‌وه باشترین دابینکه‌رى خزمه‌تگوزارییه‌کانى ئینته‌رنێته به باشترین کوالیتى به‌رده‌ست له عێراقدا.
بۆ زانیارى زیاتر www.asiacell.com
