فوئاد حسێن: عێراق و پاکستان کار بۆ هەڵگرتنی ڤیزای نێوانیان دەکەن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى   

وەزیری  دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەغدا کاردەکات بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانی لەگەڵ پاکستان لەناویشیاندا گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاری ئاینی و کار دەکەن بۆ  هەڵگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی هەردو وڵات".

ئەمڕۆ شەممە، 29 ئایاری 2021  فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەبەغدا پێشوازی لە مەخدوم شاه مەحمود قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی پاکستان کرد و رایگەیاند، لەکۆبونەوەکەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا کردوە لەگەڵ بونیادننانی پەیوەندییەکی بەهێز لەبواری نەوت و هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازارەکانی پاکستان.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "گفتوگۆمان کرد لەسەر دۆخی ئەفغانستان چونکە بەشێکی زۆر لەسەرکردەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەعێراق لەو وڵاتەدا راهێنانیان پێکراوە، بۆیە باسیان لەوەکردوە چۆن هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر یەکبخرێن و بکرێنە سیاسەتی هاوبەش".

باسی لەوەشکردوە، هەروەها باسیان لە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری ئاینی کردوە لەگەڵ زیادکردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردو وڵات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار