بۆ موچه خۆپیشاندانى پێشمه‌رگه ده‌ستیپێکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌به‌رامبه‌ر پێدانى یه‌ک موچه له‌کۆى سێ موچه، پێشمه‌رگه‌کانى لیواى 12ى پیاده‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، رێگاى سه‌ره‌کى چوارقوڕنه- رانیه‌یان داخست و رایانگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌یه‌ک مافه‌کانمان بۆ نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه، رێگاى دیکه ده‌گرینه‌به‌ر".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئایارى 2021، به‌شێک له پێشمه‌رگه‌کانى لیواى 12ى هێزه هاوبه‌شه‌کانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تیان له سنورى ناحیه‌ى چوارقوڕنه ئه‌نجامدا و رێگاى سه‌ره‌کى ناحیه‌که‌یان له‌گه‌ڵ قه‌زاى رانیه داخست.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کیشدا نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م لیوا هاوبه‌شه‌کان سێ موچه‌یان وه‌رگرتوه، ته‌نها ئه‌وان یه‌ک موچه‌یان وه‌رگرتوه، بۆیه ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان به‌مافى خۆیان ده‌زانین، تا له‌و رێگه‌یه‌وه موچه‌کانى دیکه‌یان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
وتیشی، "داواده‌که‌ین به‌زوترینکات دو موچه‌که‌ى دیکه‌مان پێبدرێت، ئه‌گه‌رنا لیواى 12 که ژماره‌یان نزیکه‌ى دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌گه‌ر بزانن به‌مشێوه‌یه مافه‌کانیان پێناده‌ن، ئه‌وا ناچارن ڕێگاى دیکه بگرنه‌به‌ر".
بڕیاره یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتوو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌به‌نه به‌رده‌م وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له شارى هه‌ولێر و خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
دوێنێ هه‌ینی، له‌به‌رامبه‌ر دابه‌شنه‌کردنى موچه‌کانیان، لیواى 12ى هێزه هاوبه‌شه‌کانى پێشمه‌رگه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و رێگاى سه‌ره‌کى هه‌ولێر- دهۆکیان داخست.
