جه‌بار یاوه‌ر ره‌تیده‌کاته‌وه له پۆسته‌که‌ى دوورخرابێته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌رونکردنه‌ه‌یه‌کدا ره‌تیکرده‌وه له‌پۆسته‌که‌ى دورخرابێته‌وه و راشیگه‌یاند:" له‌لایه‌ن حزب و حکومه‌تیشه‌وه ئاگادارنه‌کراوه‌ته‌وه که که‌سێک پۆسته‌که‌ى وه‌رده‌گرێت".
ئه‌مڕۆ 29ى ئایارى 2021، له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر رایگه‌یاند: "تا ئێستا به‌فه‌رمى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، نه به شێوه‌ى زاره‌کى و نه هیچ نوسراوێکى فه‌رمى نه‌گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تى پیشمه‌رگه بو ئاڵوگۆر له پایه‌ى ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئێمه‌ش ئه‌رکه‌کانى سه‌رشانمان به‌وپه‌ڕى دڵسۆزى و پرۆفیشناڵى جێبه‌جێده‌که‌ین تا ئه‌و رۆژه‌ى نوسراوى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه ده‌گاته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه".
هه‌روه‌ها فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هه‌ر فه‌رمانێک بگاته ده‌ستى جێبه‌جێیده‌کات، "پایه و کورسى ئه‌مینداریه‌تى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌رک و خزمه‌ته نه‌وه‌کو ناو و ئیمتیاز، پایه‌و کورسیش تا سه‌ر بۆ که‌س نامێنێت و نابێت، بۆ زانینى هه‌مولایه‌کیش به‌رێز رێباز بێرکۆتى پیاوێکى ماندونه‌ناس و تێکۆشه‌رێکى دێرینه و به‌قه‌د شاخى قه‌ندیل لام گه‌وره‌یه، هه‌ر رۆژێک ئه‌رکى ئه‌مینداریه‌تى گشتى پێ‌سپێردرا به شێوه‌ى فه‌رمی، من له خزمه‌تیدا ده‌بم و وه‌ک ئه‌ندامێکى حزبى و فه‌رمانبه‌رێکى حکومى فه‌رمان جێبه‌جێده‌که‌م".
