"به‌غدا میکانیزمى بۆ ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم دیارى نه‌کردووه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارییه تایبه‌ته‌کانى له‌باره‌ى داهاتى نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌کان و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى راده‌ستى حکومه‌تى فیدڕاڵى کردووه، به‌ڵام به‌غدا میکانیزمى بۆ ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم دیارى نه‌کردووه.
ئیخلاس دلێمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌رجه‌م زانیارییه‌کانى له‌باره‌ى داهاتى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌کان و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه راده‌ستى وه‌زاره‌تى نه‌وت و دارایى و دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى کردووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بڕگه یاساییه‌کانى بودجه که په‌یوه‌سته به‌هه‌رێمه‌وه به سه‌رپه‌رشتى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى نه‌بێت جێبه‌جێناکرێت.
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه ه ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌رێم راده‌ستى حکومه‌تى فیدڕاڵى کردوون په‌یوه‌ندیان به نه‌وت و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه، به‌ڵام" تا ئێستا حکومه‌تى فیدڕاڵى هیچ میکانیزمێکى بۆ چۆنییه‌تى راده‌ستکردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ده‌ستنیشان نه‌کردووه، ده‌شڵێت، له مانگى نیسانى ساڵى رابردووه‌وه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم موچه‌کانیان له به‌غداوه بۆ ره‌وانه نه‌کراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له ئێستادا زانیارییه‌کان هه‌مووى لاى دیوانى چاودێرى دارایى فیدڕاڵى هه‌ن که په‌یوه‌ستن به ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و داهاتى نه‌وت و داهاتى خاڵه سنورییه‌کان و هه‌ماهه‌نگیش له‌نێوان دیوانى چاودێرى دارایى هه‌رێم و فیدڕاڵیشدا هه‌یه.
