چى له‌ پشت ده‌ستکه‌وتەکانى نه‌ته‌وه‌ په‌رسته‌کانه

مه‌هه‌په‌ له‌ کوردستانى تورکیا رێژه‌ى ده‌نگه‌کانى سێ ئه‌وه‌نده‌ زیادیکردووه‌.

6 ساڵ لەمەوپێش



له ئهلمۆنیتهرەوه  نوسینی: سیبێل هورتاس

وهرگێڕانی: پێشهوا جهلال

ئهنجامى ههڵبژاردنهکانى ٢٤ى یۆنیۆ لهو ناوچانهى که کوردهکان زۆرینه پێکدههێنن له باشوورى ڕۆژههڵاتى وڵاتهکه، زۆرترین مشتومڕى لێکهوتهوه. پارتى نهتهوهپهرست (مهههپه) که دیدێکى نهتهوهپهرستانه و دوور له داخوازییهکانى کوردهکانى ههیه، رێژهى دهنگى سێ ئهوهنده زیادیکردووه له ههرێمهکهدا، له کاتێکدا پارتى دیموکراتى گهلان (ههدهپه) که ههڵگرى مهشخهڵى جوڵانهوهى سیاسى کوردهکانه، تووشى کهمبوونهوهى دهنگهکانى هاتووه.

 

بههۆى سیاسهتى تهواو دژییهکى ههردوو پارتهکه، زۆربهى شیکهرهوه سیاسیهکان، پێیانوایه مهسهلهى دهنگدهره ناجێگیر و جوڵانهوه ناوخۆییهکان، ناتوانێت ئهم دیاردهیهمان بۆ روون بکاتهوه. بۆیه زیادکردنى دهنگى مهههپه و کهمکردنى دهنگى ههدهپه پێویستى به شیکردنهوهى جیا ههیه.

 

نمونهکانى زیادکردنى دهنگى مهههپه له ههڵبژاردنى نۆڤهمبهرى ٢٠١٥ بهراورد به ههڵبژاردنى ئهمجارهى تورکیا (2018) لهم پارێزگایهنهدا: وان (له ٦٣٤٨ بۆ ١٦٢٤٠)، موش (له ٢٧٠٨ بۆ ٧٠٥١)، دیاربهکر (٦٦١٩ بۆ ١١٩٦٥)، ماردین (له ٣٧٠١ بۆ ١٠٤٢٦)، شرناخ (له ٣٠٨١ بۆ ٩٣٦١)، ههکارى (له ٢٢٣٢ بۆ ٥١٦٦)، سیرت (له ٢٣٧٩ بۆ ٥٣١٢).

 

چاودێره ناوخۆییهکان ئهوهیان تێبنى کردووه که مهههپه له ههڵبژاردنهکانى ٢٠١٥هوه، له ههرێمهکهدا هیچ ههوڵدانێکى ئهوتۆى نهکردووه بۆ بهرزکردنهوهى رێژهى دهنگهکانی.

بههار کیلیجدیک، ڕۆژنامهنووس له دیاربهکر، به ئهلمۆنیتهرى وت « مهههپه هیچ کهمپینێکى نهکردووه بۆ ههڵبژاردنهکانى ٢٤ى یۆنیۆ» لهبارهى سهرۆکى مهههپه، دهوڵهت باخچهلی، وتى «باخچهلى ههرگیز نههاتووه بۆ ههرێمهکه و هیچ گردبوونهوهیهکى ساز نهکردووه لهماوهى کهمپینى ههڵبژارنهکاندا. هیچ چالاکیهکى (مهههپه)م نهبینیووه له بهشهکانى ترى پارێزگاکهش. تهنها شت که بینیبێتم پۆستهرهکانى باخچهلیه که ههڵواسرابوون لهسهر ڕووى ئۆفیسه ههرێمایهتییهکان.»

 

کهمى کارکردن بۆ سهرکهوتن و لێدوانه توند و نهتهوهپهرستانهکانى پارتهکه، واى له شیکهرهوهکان کردووه بۆ روونکردنهوهى دهستکهوتهکانى پارتهکه له ههرێمهکه تهماشاى جووڵه دهرهکییهکان بکهن.

له دیمانهیهکدا توێژهر و نوسهر، کهمال جان به ئهلمۆنیتهرى ڕاگهیاند «که ئهگهرى دوو فاکتهرههن، ئهوانیش: زیادکردنى ژمارهیهکى زۆر له هێزهکانى ئاسایش له ههرێمهکه و کاریگهرى بهڕێوهبردنى سهربازییانه«.

ئهو وتى «یهکهم هۆکار پهیوهندى به زیادکردنى ژمارهى هێزهکانى ئاسایشهوه ههیه ههروهکو ههندێ ڕاپرسى ناوخۆیى پشتڕاستى بۆچوونهکه دهکهنهوه. ههندێ زانیارى لهبهردهستن که نیشانى دهدات هێزه ئهمنییهکان گۆڕانکارییان کردووه له دهنگهکانى له پارتى داد و گهشهپێدانى دهسهڵاتدارهوه بۆ مهههپه. ئهمه بهس نییه بۆ روونکردنهوهى تهواوى زیادکردنى ئهو ژمارانه بهڵام دهتوانێ ههندێ گۆڕانکارى بکات.»

 

فاکتهرى دووهم دهکرێ کاریگهرى بهرێوهبردنى سهربازى بێت و ئهوهى ناونراوه پاسهوانى گوند (که گرووپێکى چهکدارى سهر به حکومهتن، یارمهتى هێزه ئهمنییهکان دهدهن) دهکرێ کاریگهرییان له ڕووى شوێن گۆڕکێى سندوقهکانى دهنگدان بیت یان کۆنتڕۆڵکردن و دهست بهسهراگرتنى تهواوى پرۆسهى دهنگدان.

 

کهمال جان وتى «لهوانهیه کاریگهرى خۆیان بهکارهێنابێت له قازانجى مهههپه، ههرچهنده سهلماندنى گرانه بهڵام ئهشێت.»

 

ههدهپهش تائێستا ڕوونکردنهوهى پێویستى نهداوه لهسهر زیادکردنى دهنگهکانى مهههپه له ههرێمهکه، بهڵام ڕاپۆرتێک لهبارهى ههڵبژاردنهوه لهلایهن پارتهکهوه بهم نزیکانه بڵاو دهکرێتهوه.

له وتهکانیدا بۆ ئهلمۆنیتهر، ئهیهان بیلگێن وتهبێژى ههدهپه سهرنجى ڕاکێشایه سهر ئهوهى پێى دهوترێ پهڕهى کۆدی-١٤٢، که رێگه به ئهندامانى هێزه ئهمنییهکان دهدات، دهنگ بدهن له ههر سندوقێکى دهنگدان بێت. ئهو روونیکردهوه که هێزه ئهمنییهکان ئاراستهکراون تا له شوێنه بچووکهکان دهنگ بدهن. وتى «تا ڕادهیهک له پارێزگا گهورهترهکان وهک سانلی و ئورفه و ماردین، دهنگى سێ هەزار یان پێنج هەزار هێزى ئهمنى ئهنجامهکان ناگۆڕێت، بهڵام له ههکارى بهوهى هێزه ئهمنییهکان دهنگ لهو ههرێمه بدهن، وایان کردووه یهک ئهندام پهرلهمان دهرچێت.»

 

بیلگێن وتى «کێشهى دووهم دهنگدانى چهند بارهیه« جهختى لهوه کردهوه که  پهڕهى کۆدی-١٤٢ دهکرا بهخراپ بهکاربهێنرێت، ڕێگهى به ههڵگرانى دهدا که چهندین جار دهنگ بدهن بهبێ ئهوهى پێیان بزانرێت «هیچ سیستهمێکى تۆمارکردن نهبوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئهو دهنگدهرانه. ئێمه نازانین چهند کهس توانیویانه چهندباره دهنگ بدهن بهم شێوازه

زیاکردنى ژمارهى هێزى ئهمنى له باشورى ڕۆژههڵات لهو کاتهوه دهستیپێکرد که هێیزى پشتیوانى نێردرا بۆ ههرێمهکه له ساڵى ٢٠١٥، کاتێک دهوڵهت هێرشى بههێزى کرده سهر هێزه چهکداره کوردییهکان له شارهکان. ئهوترێ پێش ههڵبژاردنهکان پۆلیس و سهربازى زیاتر نێردراوه، ژمارهى ئهوانه زیادکراوه که توانیویانه دهنگ بدهن بهبێ ئهوهى تۆمار کرابن له شوێنهکانى دهنگدان. 

 

کاتێک باس دێته سهر ههدهپه، دهرکهوتنهکانى له ههرێمهکه له دهرهوهى چاوهڕوانییهکان بوو. ههرچهنده پارتهکه توانى بهربهستى ١٠% تێبپهڕێنێ بۆ چوونه ناو پهرلهمان، بهڵام ئهو پشتگیریهى کوردهکان له پارتهکهیان کرد له دژى شێوازى نهتهوهپهرستانهى ئاکهپه و مهههپه، کهمتر بوو لهوهى هیواى بۆ دهخوازرا. له ههمووى جێى سهرنجتر، کورده موحافیزکارهکان نیگهران بوون له ئاکهپه و چاوهڕوان دهکرا بهرهو ههدهپه بچن، بهڵام ئهنجامهکان پێچهوانهى ئهمهیان نیشاندا.

 

بهلاى بیلگێنهوه، ئهمهش پهیوهندى به فاکتهره دهرهکییهکانهوه ههیه. ئهوهى تێبینى کرا زۆربهى دهنگه لهدهستدراوهکان له ناوچهکانى نوسهیبین و قزڵتهپه بوو که زۆرترین زیانیان بهرکهوت له هێرشهکانى ٢٠١٥-٢٠١٦. ئهو وتى «لهدهستدانى دهنگ لهو ناوچانه به ڕێژهى ٢٠-٢٥% بووه. خهڵکى ناوچهکانیان وێرانبووه و کۆچیان کردووه«.

بیلگێن ڕهخنهى له خۆیان گرت و وتى «پارتهکهیان کهمتهرخهم بووه له هێنانى دهنگدهرەکانى بۆ سهر سندوقهکانى دهنگدان، ئهوهى خستهڕوو که زۆر له کوردهکان کۆچیان کردووه بۆ پارێزگاکانى ڕۆژئاوا وهکو کرێکارى وهرزیى له هاویندا. ئهو وتى «بهههمانشێوه ڕێکخراوهکهمان وهکو پێویست بههێز نیه له ڕووى دابهشکردنى چاودێرانى سندوقهکانى دهنگدان.»

 

وتهبێژهکه جهختى لهسهر ئهوه کردهوه که نزیکهى ههموو دهنگه ئهژمارنهکراوهکان له ههرێمهکهدا دهنگى ههدهپه بوون. وتى نزیکهى ٣٠٠ ههزار دهنگى ههدهپه وهکو ئهژمارنهکراو پۆلێن کران لهکاتى جیاکردنهوهى دهنگهکان. ئهمه رێژهیهکى زۆره، ئهمه ژمارهى دهنگهکانى ڕهجهب تهیب ئهردۆگانى بهرزکردهوه بۆ زیاتر له ٥٠% و له گهڕى یهکهمى دهنگدانى سهرۆکایهتى سهرکهوتنى تۆمارکرد. 

کاریگهرییه گهورهکانى فاکتهره دهرهکییهکان دهرفهتى شیکهرهوه سیاسییهکان بچووک دهکاتهوه. پێناچێ نه ههدهپه و نه مهههپه لهبارهى سیاسهتیان بۆ کێشهى کورد لهسهر بنهماى ئهنجامى ههڵبژادنهکان هیچ گۆڕانکارییهکى بنهڕهتى بکهن.

 

جان وتى «پێموانیه که مهههپه بیر له نهرمکردنهوهى سیاسهتهکانى بکاتهوه له بارهى پرسى کوردهوه لهبهر ڕۆشنایى ئهو دهنگانهى بهدهستى هێناوه له ههرێمهکه، بهپێچهوانهوه بگره زیادکردنى دهنگهکانى، بههۆى دهسهڵاتى ئهمنى و شیوازه توند و خۆسهپێنهکهیهتی.»

 

لهبارهى گۆڕینى دهنگ له دهنگى ئاکهپهوه بۆ مهههپه، جان خهختى کردهوه «زهقکردنهوهى مهسهلهى ناسیۆنالیستى لهلایهن ئاکهپهوه بۆ خزمهتى مهههپهیه«

 

بیلگێن لاى خۆیه‌وه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت «که‌ ده‌نگى کوردان بۆ هه‌ده‌په‌ که‌میکردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌لته‌رناتیڤى له‌ هه‌ده‌په‌ باشتر هه‌یه‌، به‌ڵکو ماناى ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگده‌ران ڕه‌خنه‌یان هه‌یه‌ له‌ هه‌ده‌په‌ و ئێمه‌ پێویسته‌ به‌ هه‌ندى وه‌رگرین»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار