فەرەنسا راگهیهندراوێک لەسەر روداوەكەی مهتینا بڵاودەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر رایگهیاند،" پێشمەرگە کە لە چوارچێوەی دەستوری فیدڕاڵی عێراقی ئەرکی خۆیان بەجێدەهێنن هێزی شەرعی هەرێمی کوردستانن و هاوپەیمانی ئێمەن لە دژی داعش".
ئەمڕۆ دووشەممە، 7 حوزەیرانی 2021، کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند "سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی گەلی کورد و کەسوکاری پێنج پێشمەرگەیە دەکەن کە لەکاتی ئەرکی خۆیاندا لە چیای مەتینا شەهید بوون."
کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێشمەرگە کە لە چوارچێوەی دەستوری فیدڕاڵیی عێراقی ئەرکی خۆیان بەجێدەهێنن هێزی شەرعی هەرێمی کوردستانن و هاوپەیمانی ئێمەن لە دژی داعش."
جەختی لەوەشكردۆتەوە، سەرکۆنەی هەموو دەستدرێژییەک دەکەن بۆسەر گیان و دەسەڵات و سەلامەتییان.
لە ڕاگەیانراوەکەدا، کونسوڵخانەی فەڕەنسا بەپێچەوانەی کونسوڵخانەکانی دیکە و ئەو لایەنانەی كە قسەیان لەسەر روداوەكەت كردووە بەهیچ شێوەیەک ناوی پەکەکەی نەهێناوە.
