عەمیدێکی وەزارەتی پێشمەرگە: زرێپۆشەکەی پێشمەرگە بە فڕۆکە لێیدراوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شارەزایەکی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگهیاند،" زرێپۆشەکەی پێشمەرگە لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی (F16) یان درۆن لێیدراوە".
ئەمڕۆ دووشەممە، 7 حوزەیرانی 2021، عەمید قادر خۆرانی فەرماندە و شارەزایەکی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگەلە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک، رایگهیاند،" زرێپۆشەکەی پشمەرگە لە چیای مەتینا بە فڕۆکەی جەنگی یا خود درۆنی تورکی لە ئاسمانەوە لێیدراوە".
فەرماندەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونی دەکاتەوە کە زرێپۆشەکەی پێشمەرگە لە چیای مەتینا کە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە تێیدا پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا، لە ئاسمانەوە بە فڕۆکەی (F16) یان درۆن لێیدراوە.
ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە روداوێكی لە چیای مەتینا لە پارێزگای دهۆك رویدا و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبون و چواری دیكەش بریندار بوون.

بابهتی پهیوهندیدار