"له یاسای خانه‌نشیندا ڕه‌چاوی ژیانی خانه‌نشینان و باری دارایی حكومه‌تیش ده‌كه‌ین"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،رایگه‌یاند بیرۆكه‌ی باشیان له په‌رله‌مانتاران وه‌رگرتووه و خۆشیان چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كیان هه‌یه و له یاسای خانه‌نشینی ڕه‌چاوی ژیانی خانه‌نشینانی ناوخۆ و باری دارایی حكوومه‌تیش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/6/2021، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی خانه‌شینیی هێزه‌كانی ناوخۆ، وتی: ده‌مانه‌وێ بارۆدخی خانه‌نشینانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ باش بكه‌ین، بیرۆكه‌ی باشمان هه‌یه بۆ باشكردنی ژیانیان، ئه‌وه خه‌می ئیمه‌یه وه‌كوو وه‌زاراه‌تی ناوخۆ، خه‌می هه‌موو كابینه‌یه و خه‌می په‌رله‌مانیشه.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وتیشی: خانه‌نشینان، توێژێكی هه‌ستیارن و شه‌و و رۆژ كار ده‌كه‌ن و كاریان كردووه بۆ ئاسایشی وڵات.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه بۆ باشكردنی باری گوزه‌رانیان: بیرۆكه‌ی باشمان له په‌رله‌مانتاران وه‌رگرت، خۆشمان بیرۆكه‌ی باشمان هه‌بووه، هه‌مووی لێك ده‌ده‌ین، وا ده‌كه‌ین له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به شێوزاێك ده‌ربچێ، ڕه‌چاوی ژیانی خانه‌نشین و باری دارایی و ئابووری حكوومه‌تیش بكرێ.
