وه‌فدى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایى عێراق له کۆبونه‌وه‌دان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق تایبه‌ت به دیاریکردن و ره‌وانه‌کردنى پشکى هه‌رێم کۆبوه‌وه.
ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێک وه‌فدێکى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى کۆبوونه‌وه، کۆبونه‌وه‌که‌ش تایبه‌ته به میکانیزمى هه‌ژمارکردنى پشکى هه‌رێم له بودجه‌دا و ره‌وانه‌کردنی.
له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم دوێنێ یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاند، "دواى ئه‌و سه‌ردانه یه‌ک له‌دواى یه‌کانه‌ى شاندى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا، ئه‌م هه‌فته‌یه دو دۆسیه‌ى گرنگ ده‌نێرێت بۆ به‌غدا که یه‌کێکیان تایبه‌ته به خه‌رجییه‌کانى نه‌وت ئه‌وى دیکه‌یان په‌یوه‌سته به داهاته نانه‌وتییه‌کان، بۆیه پێموایه ئه‌و بابه‌ته له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و هیواخوازین ئه‌و شایسته داراییانه له یاساى بودجه‌دا هاتوه بنێردرێت".
