له‌هه‌ولێر حزبى شوعى دژى له‌شکرکێشى تورکیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شێک له په‌رله‌منتارانى فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵ به‌شداریى خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆى هه‌ولێریان کرد و ڕایانگه‌یاند ده‌بێت کورد باش ئه‌وه بزانێت که تورکیا دوژمنى گه‌لى کورده و شه‌ڕى کورد به کورد ده‌کات.
هه‌ریه‌ک له په‌رله‌مانتاران زکرى زێبارى، له فراکسیۆنى یه‌کێتى و عوسمان کانى کورده‌یى له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان، ئه‌مڕۆ چوونه ناو خۆپیشانده‌رانى حزبى شیوعى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان، که دژى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌نجامیاندا و داواى کردنه‌ده‌ره‌وه‌ى سوپاى ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌یان کرد.
زکرى زێباری، ڕاگه‌یاند، پشتیوانیى له داواى هاوڵاتیان ده‌که‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیرکارییه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات.
هه‌روه‌ها وتیشى: ده‌بێت کورد باش ئه‌وه بزانێت، که تورکیا دووژمنى گه‌لى کورده و شه‌ڕى کورد به کورد ده‌کات و هه‌وڵى تورکیا بۆ ئه‌وه‌یه جارێکى تر شه‌ڕى براکوژتى له‌ناو خاکى کوردستان ده‌ست پێ بکاته‌وه.
هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له هه‌وڵدایه، دانیشتنێکى تایبه‌ت و به‌په‌له ئه‌نجام بدات سه‌باره‌ت به داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک و ئه‌و ڕووداوانه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ڕوویانداوه ده‌بێت په‌رله‌مان ئاگادارى ڕووداوه‌کان بێت و به‌دواداچوون بکات و ڕێگه‌ش نه‌دات شه‌ڕى براکوژیى سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
هه‌روه‌ها، عوسمان کانى کورده‌یى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له فراکسۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى ڕاگه‌یاند:"په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ چالاکیه‌ک ئه‌نجام ناده‌ن و جورئه‌تیان نییه به‌دواداچون بۆ پرسى داگیرکاریى تورکیا و له‌ناوبردنى دار و دره‌ختى کوردستان بکه‌ن له‌لایه‌ن تورکیاوه".
هاوکات، وتیشی: په‌رله‌مانى له‌سه‌ر ئاسانترین شت که برینى موچه و قوتى خه‌ڵکه به‌ڵێنیدا دانیشتن بکات، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تى په‌شیمان بونه‌وه، ئێستا چۆن ده‌چنه سنوره‌کان به‌دواداچون بۆ ڕاستى ڕووداوه‌کان ده‌که‌ن؟".
له 23ى مانگى نیسانى 2021وه ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک هێرشێکى به‌رفروانى بۆ سه‌ر زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێکردووه و داگیرکارى و بڕینه‌وه و سووتاندنى دارستانه‌کانى باشوورى کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکه‌وه، ناڕه‌زایى به‌رفروانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
