عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: جگه له لێبڕینى 21% گرفتى دیکه بۆ موچه دروستده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، به‌ھۆى دۆسیه‌ى نه‌وت و خاڵى سنوری، ئه‌گه‌ر ھه‌وڵى جدى نه‌درێت جگه له لێبڕینى 21% گرفتى دیکه بۆ موچه دروستده‌کرێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2021، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی:" دو ھه‌فته‌یه ھه‌وڵى جدى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بکرێت، به‌ڵام ئاماده‌نین ئه‌و دانیشتنه بکه‌ن، ئه‌وه‌ى من ده‌زانم به‌ھۆى دۆسیه‌ى نه‌وت و خاڵى سنوری، ئه‌گه‌ر ھه‌وڵى جدى نه‌درێت جگه له لێبڕینى 21% گرفتى دیکه بۆ موچه دروستده‌کرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که بۆئه‌وه‌ى سه‌رى مانگ نه‌ڵێن، چاره‌سه‌ر نیه، سبه‌ینێ کاتژمێر 10:00ى پێشنیوه‌ڕۆ، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستان ھه‌مو گه‌نده‌ڵى و گرفت و نادادى و چاره‌سه‌ره‌سه‌ره‌کان ده‌خاته‌روو.
عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که ده‌یانه‌وێت" به‌دانیشتنى په‌رله‌مان ئه‌مه باس بکه‌ین و چاره‌سه‌رى بکه‌ین، به‌ڵام ڕێگا ناده‌ن، به‌ھیواى پشتیوانى خه‌ڵکى کوردستان، له پێناوى مافى خه‌ڵک و موچه‌دا".
