خالید شوانى زانیارى نوێ له‌سه‌رکاتى ناردنى پشکى هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى وه‌فدى دانوستانکارى حکومه‌تى هه‌رێم وورده‌کارى کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئاشکرا ده‌کات و ده‌شڵێت" له‌کۆبونه‌وه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر بابه‌تى پشکى هه‌رێم ده‌درێت".
خالید شوانى، ئه‌ندامى وه‌فدى دانوستانکارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له لێدوانێکدا به میدیاى گۆڕ‌انى راگه‌یاند" له‌میانى سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ به‌غدا لیژنه‌ى ته‌کنیکى هه‌رێم ولیژنه‌ى ته‌کنیکى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق کۆبونه‌وه، هاوکات شانده سه‌ره‌کیه‌که‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق کۆبونه‌وه".
هه‌روه‌ها خالید شوانى راشیگه‌یاند:" ته‌واوى ئه‌و ئه‌رکانه‌ى که پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێى ماده‌ى (11) یاساى بودجه‌ى عێراق بۆساڵى (2021) جێبه‌جێ بکات، له چوارچێوه‌ى راسپارده‌یه‌کدا پێشکه‌شى لایه‌نى عێراقیمان کرد که له سێ قۆناغ پێکهاتووه".
هاوکات، قۆناغى یه‌که‌م بریتیه له وردبینى کردنى داهاتو و خه‌رجى هه‌رێم له‌لایه‌ن چاودێرى دارایى عێراقه‌وه، له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌کى چاودێرى دارایى عێراق له هه‌ولێرن و وردبینى خه‌رجى و داهات ده‌که‌ن، قۆناغى دووه‌میش بریتیه له راده‌ستکردنى داهاتى نه‌وت ئاشکراکردنى خه‌رجى و داهاتى نه‌وت ئه‌وه‌شیان جێبه‌جێ کراوه، قۆناغى سێیه‌میش بریتیه له‌بابه‌تى قه‌رزه‌کان که له‌ئێستادا بانکى بارزگانى عیراق (T.B.I) کارى له‌سه‌ر ده‌کات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبونه‌وه‌ى داهاتوشیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر بابه‌تى پشکى هه‌رێم ده‌درێت، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراقدا، حکومه‌تى فیدراڵى پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق ره‌وانه بکات.
