قوباد تاڵەبانى سەردانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان سەردانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى کرد و لەلایەن وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەوە پێشوازى لێکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران، چەند بەشێکى فڕۆکەخانەى بەسەرکردەوە، دواتر بە ئامادەبونى وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن و بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانە، لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوانى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتى و بەش و بنکەکانى ناو فڕۆکەخانە کۆبووەوە.
لەبەشێكیتری كۆبونەوەكەدا جێگرى سەرۆک وەزیران، پشتیوانى حکومەتى هەرێمی بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەربڕى و داواى بەردەوامى لێکردن لە پێشکەوتن و خزمەتکردنى زیاترى گەشتیاران

بابهتی پهیوهندیدار