وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داشكاندن بۆ خوێندنكارە یەكەمەكان دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا داشكاندنی خوێندنی ماسته‌ر بۆ خوێندكاره یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان بكات.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا داشكاندنی خوێندنی ماسته‌ر بۆ خوێندكاره یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان بكات.بۆ هاندان و پاڵپشتی كردنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكانی كوردستان كه تاكو ئێستا دانه‌مه‌زراون.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا له خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) كه له زانكۆكان وه‌رگیراون به‌شێوازی پارالێل، یه‌كه‌مه‌كان به ڕێژه‌ی (٧٥%) و دوه‌مه‌كان به‌ڕێژه‌ی (٥٠%) و سێیه‌مه‌كان به‌ڕێژه‌ی (٣٠%) له كرێی خوێندنی ساڵی دوه‌میان داده‌شكێنرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار