وەزارەتی کارەبای عێراق رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران واژۆ دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، هەرچەندە لەئیستادا رۆژانە 17000 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن، بەڵام بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران واژۆ دەکەن بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی گاز.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگهیاند:" لەئێستادا رۆژانە 17000 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن و وەزارەت پلانی ئەوەی هەیە رێژەکەی بۆ 22000 بەرزبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا وڵاتی ئێران رۆژانە بیست ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ عێراق هەناردە دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق داوای بەرزکردنەوەی رێژەکەی بۆ حەفتا ملیۆن مەتر سێجا گاز کردوە بۆ ئەوەی بتوانرێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەرزبکرێتەو.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستادا هەردوو وەزارەتی کارەبای ئێران و عێراق گفتوگۆکانیان چڕکردوەتەوە و هەردوولاش لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی نزیک بوونەتەوە.
