زاگرۆس هیوا: هیچ کاتێک لولەی تفەنگی پەکەکە ڕووی لەپێشمەرگە نابێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند،" هیچ کاتێک لولەی تفەنگی پەکەکە ڕوو لەپێشمەرگە نابێت".

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک لەناوچەى دەرکار بەمیدیاکانى پەکەکەی ڕاگەیاند: "ئێمە هیچ زانیاریەکمان لەبارەی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگەیە نییەو ڕەنگە تورکیا ئەو پێشمەرگەیەی شەهیدکردبێت".

وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان دەشڵێت:"ئێمە دڵنیایی دەدەین کە هیچ کاتێک لولەی تفەنگی پەکەکە ڕوو لەپێشمەرگە نابێت".

هاوکات کوێستان کوردستان فەرمانداری هەپەگە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "دەمەوێت بڵێم کە چەکی پەکەکە بەرامبەر بەهیچ هێزێکی کوردی نابێت‌و نامانەوێت جەنگی کوردو کورد ڕووبدات، داوادەکەین پارتى پاشەکشە بەهێزی خۆیان بکەن، چونکە تورکیا پیلانی هەیە کە شەڕی کوردو کورد بکرێت".

هەروەها جەخت لەوەشدەکاتەوە، "ئامانجی ئێمە شەڕکردنە لەگەڵ سوپای تورکیا نەک پێشمەرگە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار