"دەبێت یەکێتی بۆ رێگرتن لە براكوژی تا هەڵوەشاندنەوەی حكومەت ئامادەبێت"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا رایگەیاند،" بۆ ئەوەی مێژووی رەشی براکوژی دوبارە نە دەبێتەوە دەبێت یەکێتی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێگری لێ بكات و فشار بکرێت و تا ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئامادەبن، بۆ ڕێگریی کردن لەو کارەساتە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021  بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا  له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:" بەیاننامە و تحریم کردن و تجریم کردن و نارەزایی دەربرین و ئیدانە کردن و ھتد....ھەمووی بێھودەیە. بریارێکە دراوە و ئەرزیەتیشی بۆ خۆش کراوە و ئەبێت جێبەجێی بکرێت.... مێژووی رەشی براکوژی دوبارە دەبێتەوەو یەکێتی و ھیزەکانی تر ناتوانن بڵێن ئێمە بەژدار نین و دەستمان بە خوێن سورناکەین، مادام لەحکومەت بەژدارن.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا  جەختی لەوەشكردۆتەوە وەزیری پێشمەرگە لە یەکێتیەو لایەنەکانی تریش بەژدارن لە حکومەت. ئەگەر بیانەوێت بەژدار نەبن لە شەھیدکردنی لاوانی میلەتەکەمان دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێگری لێ بکرێت و فشار بکرێت و تا ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئامادەبن، بۆ ڕێگریی کردن لەو کارەساتە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار