"بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی زیادەرۆییەكانی سەر شەقامی ١٠٠ مەتری لابرا"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو زیادەڕۆییانەمان لابرد كە دەكەوتنە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری بابان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2021 توانا كەمال، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند:" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا روونكردنەوەی كارەكانی لیژنەی بەدواداچوون بۆ زەوییە زیادەڕۆییەكانی سنوری سلێمانی خرایە بەردەم جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم".

وتیشی:" جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە لیژنەكە كرد چارەسەری ئەو زەوییانەی زیادەڕۆییان لەسەركراوە لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پاراستنی موڵكی گشتیدا بێت".

سەرۆكی شارەوانی سلێمانی  ئەوەشی روونكردەوە:" لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی دەستمانكرد بە روخاندنی ئەو زیادەڕۆییانەی دەكەوتنە سەر رێچكەی شەقامی ١٠٠ مەتری بابان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار