عێراق‌و هەرێم تیمێكی هاوبەش دروستدەكەن بۆ وردبینیكردن لەداهاتە نانەوتییەكانی هەرێم

"وەفدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی جەخت لە جیبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم‌و بەغدا دەكەنەوە"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

وەفدێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان‌و پێكەوە تیمێكی هاوبەش دروستدەكەن بۆ وردبینیكردن لەداهاتە نانەوتییەكانی هەرێم.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 وەفدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بەسەرۆكایەتی موئەیەد حسێن عەلی گەیشتە وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئەم وەفدە بەپێی یاسای بودجەی 2021ی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوە، بەپێی یاساكە چاودێری دارایی عێراق‌و هەرێم پێكەوە تیمێكی هاوبەش دروستدەكەن بۆ وردبینیكردن لەداهاتە نانەوتییەكانی هەرێم.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی، لەم كۆبونەوەیەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بەوەفدی چاودێری دارایی عێراقی وتوە:"بەهەموو شێوەیەك هاوكارتان دەبین بۆ سەرخستنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم‌و بەغدا".

بەپێی یاسای بودجە، ناردنی هەر بڕە پارەیەك لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، پەیوەستە بەوردبینیكردن لەداهاتی نەوتیی‌و نانەوتی هەرێم‌و گەڕاندنەوەی ئەو بڕەی داهات كە لەبودجەدا بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە كە بریتییە لەداهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە‌و ڕێژەی 50%ی داهاتی فەرمانگە فیدراڵییەكان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار