هەپەگە: سوپای داگیرکەری تورک لە ئاسمان و زەویەوە دەستی بە بۆردومان کردووە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، سوپای توركیا هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی بە هەلیکۆپتەر و لە رێگەی تۆپخانەکانەوە بۆردومان کرد بەڵام هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە.
ئهمڕۆ سێشهممه ههشتى حوزهیرانى 2021 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانی دەوڵەتی توركیاوە راگەیەانراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەكەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە:...
"سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی بە هەلیکۆپتەر و لە زەمینەوە بۆردومان کرد.
زانیاری فراوانتر لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٣٠ داگیرکەرانی گردی زەندورا، زەویەکانی گوندی کێستە، گوندی دەرارێ، گوندی دەشیشێ و قەلا ئومەریێی مەتینایان بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرد.
٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠١:٢٠ گۆڕەپانی مامرەشۆ و مەرڤانۆسی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران.
٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠١:٣٠ دا گۆڕەپانی جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکرد.
٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٠ گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.
