وه‌زیرى دارایى: ده‌بێت وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بودجه‌ى شایسته‌ى بۆ دیارى بکرێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپرس و فه‌رمانده‌ى ئه‌منى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کۆبوه‌وه و رایگه‌یاند:" نابێت مافى ئه‌ندامانى هێزه سه‌ربازییه‌کان بفه‌وتێ و ده‌بێت وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بودجه‌یه‌کى شایسته‌ى بۆ دیارى بکرێت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه هه‌شتى حوزه‌یرانى 2021، ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له هه‌ریه‌ک له سه‌رباز بامه‌رنى بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى دیکه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته کردوه و له‌راگه‌یه‌نراوى کۆبونه‌وه‌که‌دا هاتوه، تاوتوێى بودجه‌ى دیارى کراوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى 70 و 80 یان کردوه له‌ناو پڕۆژه یاساى پێشنیارکراوى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بون که‌نابێت مافى پێشمه‌رگه بفه‌وتوێ و ده‌بێت وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بودجه‌یه‌کى شایسته‌ى بۆ دیارى بکرێت، لاى خۆیه‌وه ئاوات جه‌ناب نورى باسى له‌وه‌کردوه، "پێشمه‌رگه سه‌روه‌رى ئه‌و وڵاته‌یه ده‌بێت ڕێز له هه‌مو مافه‌کانیان بگیرێت".
هاوکات له‌راگه‌یه‌نراوى کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌وه روونکراوه‌ته‌وه که "وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سوپاسى هه‌وڵه‌کانى وه‌زیرى دارایى و وه‌زاره‌ته‌که‌یان و هه‌نگاوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد بۆ باشتر کردنى بژێوى پێشمه‌رگه، که دڵنیابونه‌ته‌وه که خودى وه‌زیرى دارایى و ئابورى خه‌مخۆرى پێشمه‌رگه‌یه".
