لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێکى له‌باره‌ى بارگرژییه‌کانى په‌که‌که‌و پارتى بڵاوکرده‌وه
" به‌شدار و لایه‌نگرى شه‌ڕێک نابین که خوێنى کورد به ده‌ستى کوردى تیادا بڕژێت"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" دژى هه‌موو شه‌ڕێکى براکوژین و سه‌رکۆنه‌ى هه‌رلایه‌نێک ده‌که‌ین ئارامى هه‌رێم بخاته مه‌ترسییه‌وه".
لاهور جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شێک له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانى حزبه‌که‌یدا باسى له‌وه‌کردووه، "یه‌کێتى به‌شداریى و لایه‌نگریى هیچ شه‌ڕێک ناکات، که خوێنى کورد به ده‌ستى کوردى تێدا بڕژرێت."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" دژى هه‌موو شه‌ڕێکى براکوژین و سه‌رکۆنه‌ى هه‌رلایه‌نێک ده‌که‌ین ئارامى هه‌رێم بخاته مه‌ترسییه‌وه".
له‌باره‌ى یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه لاهور جه‌نگى ده‌ڵێت: "یه‌کێتى ئاماده‌یه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه و بوونى یه‌ک هێزى نیشتیمانی."
له هه‌رێمى کوردستان، هێزه‌کانى 70 سه‌ر به یه‌کێتین و هێزه‌کانى 80 سه‌ر به پارتین، چه‌ند لیوایه‌کى هاوبه‌شیش له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێکهێنراوه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه به‌رپرسانى هه‌رێم باس له هه‌وڵه‌کانیان ده‌که‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چووته بوار جێبه‌جێکردنه‌وه.
