ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 72 دۆلاری تێپەڕاند
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ چوارشهممه 9ی حوزهیرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 72 سەنتە.
هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.

بابهتی پهیوهندیدار