وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەهەولێرە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆدەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم کۆببنەوە.

سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2021، دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە لە دوێنێوە لە بەغدایە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆببێتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا تاووتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و دۆخی عیراق و ناوچەکە دەکەن.

دوێنێ سێشەممە 8ی حوزه‌یرانی 2021، دۆمەنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبوونەوە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عیراق دووپاتکردەوە، ھەروەھا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و ھاریکاری لە بوارەکانی ئابووری و رۆشنبیری و پاڵپشتی وەبەرهێنان و برەودان بە دەرفەتی گەشەپێدان و پێشکەوتن بۆ عیراق دەربڕی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار