روفاتی ژمارەیەک ئێزدی لە شنگال دۆزرانهوه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەچوارچێوەی هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی روفاتەکانی هاوڵاتیانی ئێزدی کەلەکاتی هێرشەکانی داعش بەئامانج گیراون، ئەمڕۆ چوارشەممە روفاتی 11 ئێزیدی لە شنگال دۆزرانهوه.
پۆلیسی شنگال لەبارەی ئەم بابەتە رایگەیاند، ئەو روفاتانە لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شنگال دۆزراونەتەوە و رەوانەی پشکنینی "دی ئێن ئەی" کراون بۆ ناسینەوەیان.
ائێستا لە قەزای شەنگال 85 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە و لە 15 ی ئازاری 2019ەوە، پرۆسەی هەڵدانەوەی یەكەمین گۆڕی بە كۆمەڵ لە گوندی كۆچۆی سەر بە قەزای شەنگال بە ئامادەبونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان دەستیپێكردوە.
پێتشر ناجحە عەبدولئەمیر شمری سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاندبو، " ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و ژمارەی بێسەروشوێنان و زیانلێكەوتوان زۆر زۆرە، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین هاوكاری عێراق بكەن و ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسرێن".
