لەهەولێر نۆ كۆمپانیای دەرمان دادەخرێن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى​

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایگەیاند، لە درێژەی چالاكییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ كۆنترۆڵكردنی دەرمان لە ھەرێمی كوردستان، نۆ كۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر بە ھۆی سەرپێچییەوە داخران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان سەربە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتییەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و قەزای ناوەندی ھەولێر لە بەردەوامی پشكنین و بەدواداچوونەكان، نۆ كۆمپانیای دەرمانیان داخستووە، بە ھۆكاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەكانەكانی كواڵێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان.

لە راگەیاندراوەكەدا، بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھۆشداریی دەدات بە سەرجەم كۆمپانیاكانی دەرمان پابەندی رێنماییەكان بن، بە پێچەوانەوە سەرپێچیكاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەكاتەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار