قوباد تاڵەبانی کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی لە هەرێم دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هەمو جۆرە کارئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان دەكەین".

ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021  نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستی گرنگیدان بە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و لەم چوارچێوەیەشدا باسیان لە پێشخستنی ئەم کەرتە کردوە.

لە بەشێکیتری کۆبونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران باسی لە پێویستی هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کردوە بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەمو جۆرە کارئاسانییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها باس لە پێویستی پێداچونەوە و چاکسازی کرا لە سیستمی بانکی هەرێمی کوردستان کە بە جۆرێک رێکبخرێتەوە ببێتە پاڵپشتی وەبەرهێنەران و رۆڵی گرنگ ببینێت لە پێشخستنی کەرتی تایبەت.

لە تەورێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا باس لە پێویستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021ی عێراق کراوە و کۆنسوڵی ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار