پۆلیسی هەولێر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێكی سەلیم شوشكەیی دا دەگرێت
"مووچەی چەند پاسەوانێكی نەداوەو و پاسەوانەكانی سكاڵایان لەسەر تۆماركردووە"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی سەلیم شوشكەیی، پەرلەمانتاری عیراق لە سەر لیستی كۆمەڵی دادگەری دەستی بەسەردا گیرا، لەبەر ئەوەی مووچەی چەند پاسەوانێكی نەداوەو و پاسەوانەكانی سكاڵایان لەسەر تۆماركردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 بەپێی نووسرای ژمارە "14671"ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ئۆتۆمبێلی ژمارە "331083 تایبەت – هەولێر" لە جۆری "كیا سۆرینتۆ ستێشن" كە بە ناوی "سەلیم هەمزە ساڵح"ە، گلدانەوەی لەسەردانراوە و لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، هیچ بەربەستێك نییە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكە لە رێگای دادوەرییەوە.

بابهتی پهیوهندیدار