ئاوات شێخ جه‌ناب:ده‌بێت به‌هه‌موومان پارێزگارى له‌داهاتى گومرگه‌کان بکه‌ین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگه‌کان کۆبووه‌وه و رایگه‌یاند:" گومرگ سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى داهاته و ده‌بێت به هه‌موومانه‌وه پارێزگارى لێ بکه‌ین".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021 له دیوانى وه‌زاره‌ت، وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى گومرگ له‌سه‌ر زیادکردنى داهات و جووڵه‌ى بازرگانى کۆبوونه‌وه.
ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسى ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م کارى بازرگانیى کرد له هه‌رێمى کوردستان و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا، "هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین کارى باشتر بکه‌ین له‌پێناو زیادکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و به ئامانجى زیادکردنى داهات".
هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یێندراوى وه‌زاره‌تى دارایی، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى کوردستان باسى ئاسته‌نگه‌کانى کرد، "پێکه‌وه رێگه‌چاره‌سه‌رى گونجاویان ده‌ستنیشانکرد تا له‌و رێگه‌یه‌وه، رێوشوێنى پێویست بۆ ئاسانکارى و لابردنى ئاسته‌نگه‌کان له‌پێناو باشترکردن و زیادکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و داهات، بکرێت".
هاوکات،له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، "گومرگ سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى داهاته له هه‌رێمى کوردستان و ده‌بێت به هه‌موومانه‌وه پارێزگارى له‌و داهاته گرنگه بکه‌ین".
