کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له‌هه‌ولێر: سه‌ردانى عێراق مه‌که‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌ولێر هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى ئاگادارکرده‌وه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى مه‌ترسى چالاکى گروپه چه‌کدارییه‌کان و رفاندن و ململانێ چه‌کدارییه‌کان، گه‌شت بۆ عێراق نه‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ نۆى حوزه‌یرانى 2021، کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو له رێکه‌وتى ٢٧ى حوزه‌یرانه‌وه کاره‌کانیان له راپه‌ڕاندنى چه‌ند کارێکى دیاریکراودا ده‌ست پێده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ستن به پاسپۆرت و مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتنى ره‌گه‌زنامه"سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانى په‌یوه‌ست به ونکردنى ره‌گه‌زنامه تا ماوه‌یه‌کى دیکه به هه‌ڵپه‌سرێدراوى ده‌مێنێته‌وه."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ى بۆ رایکردنى کاره‌کانیان سه‌ردانى کونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا ده‌که‌ن و ته‌مه‌نیان له ١٠ ساڵ زیاتره، "ده‌بێت ماسک به‌کاربهێنن و پابه‌ندى رێکاره خۆپارێزییه‌کان بن".
هاوکات، کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که له‌کاتى سه‌ردانیکردن بۆ کونسوڵخانه و باڵیۆزخانه ژماره‌ى سه‌ردانیکه‌ران ته‌واو سنوردارده‌بێت و ده‌بێت پابه‌ندى پاراستنى دوورى کۆمه‌ڵایه‌تى بن"هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ک په‌یوه‌ندى به وه‌رگرتنى ڤیزاوه هه‌بێت به هه‌ڵپه‌سێردراوى ده‌مێنێته‌وه و مامه‌ڵه‌کانیان رایى ناکرێت".
