ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌تى فلانده‌رز
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى فلانده‌رز باس له‌کارنامه‌ى چاکسازى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم کرد و به‌ئامانجى ئاسانکاریکردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى حکومه‌تى هه‌رێم، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت، له گه‌ڵ یان یامبۆن سه‌رۆک وه‌زیرانى فلانده‌رز کۆبوه‌وه و له کۆبونه‌وه‌که‌دا که له شارى بروکسل به‌ڕێوه‌چو، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و فلانده‌رز له هه‌مو بواره‌کاندا تاوتوێکرا.
سه‌رۆک وه‌زیرانى فلانده‌رز، خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان نیشاندا و رایگه‌یاند، شانازى به په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، ئاماده‌ییشى بۆ هه‌ر هاوکاریى و هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ربڕی.
هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، تیشکى خسته سه‌ر کارنامه‌ى چاکسازى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، به‌تایبه‌تى له بوارى هه‌مه‌جۆرکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و په‌ره‌پێدان و ئاسانکاریکردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه و سود وه‌رگرتن له شاره‌زایى و پسپۆڕیى وڵاتانى ئه‌وروپایى بۆ گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابورى هه‌رێمى کوردستان.
په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی، گرنگى به‌رده‌وامبونى هاوکارى و پشتگیریکردنى پێشمه‌رگه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش و کۆمه‌ڵێک بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که بون.
