د.دلێر شینه: ده‌بێت دکتۆر چاوى له دڵى نه‌خۆش بێت نه‌ک له گیرفانى
6 ساڵ لەمەوپێش
د.دلێر شینه پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌رى گشتى، جیاواز له دکتۆره‌کانى تر له نۆرینگه‌که‌ى ئه‌و نه‌خۆش به ئاره‌زووى خۆى پاره‌ى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌دات، ئه‌گه‌ر نه‌شى بوو ده‌توانێت هیچ نه‌دات، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه دڵى نه‌خۆشمان لا مه‌به‌سته نه‌ک گیرفانى" د.دلێر رۆژانى پێنج شه‌ممان به‌بێ به‌رامبه‌ر نه‌خۆش ده‌بینێت و ده‌ڵێت ئه‌وه منه‌ت نیه‌و ئه‌رکه ئێمه قه‌رزارى کۆمه‌ڵه‌که‌سانێکین و ده‌بێت ئه‌و پاداشته‌یان بده‌ینه‌وه.
د.دلێر ئێستا نۆرینگه‌یه‌کى بچوکى هه‌یه‌و له‌داهاتوودا به‌نیازه نه‌خۆشخانه‌یه‌کى ئه‌هلى له‌سه‌ر رووبه‌رى زیاتر له 6000 مه‌تر دووجا بکاته‌وه‌و داهاتى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش که هى رێکخراوى میهره‌بانى ده‌بێت، له شه‌ش کۆمه‌ڵه خه‌ڵکى دا به‌شێوه‌یه‌کى خێرخوازى خه‌رجی ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌داهاتوودا لقێک له سلێمانى ده‌کاته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت سوپرایزمان بۆ خه‌ڵکى سلێمانى ده‌بێت.
هاوڵاتى: پرۆژه‌ى میهره بانى چییه؟ ئایه ئه‌و پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌ى له ئێستا ده‌ستان پێکردووه‌و له ئاینده‌دا ته‌واو ده‌بێت، به‌کوێ گه‌یشتووه؟
د.دلێر شینه: پرۆژه‌ى میهره‌بانى پرۆژه‌یه‌کى ناحکومى بێ لایه‌نى گشتگیره، درووشمى (خزمه‌ت، خێر ،خۆشى)یه و هى هه‌موانه‌و بۆ هه‌موانه.ئامانجى میهره‌بانى ئه‌وه‌یه‌په‌یوه‌ندى دکتۆر و نه‌خۆش چاک بکه‌ینه‌وه‌و له هه‌ولێر و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و دهۆکیش ده‌کرێته‌وه‌و فه‌رعى ده‌بێت.
هاوڵاتى: ماوه‌ى چه‌ندە به‌م پرۆژه‌یه‌وه خه‌ریکن؟ ئه‌وه‌نه‌ى من بزانم ده‌مێکه له هه‌وڵى وه‌رگرتنى پارچه زه‌وییه‌ک دایت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ؟ ئایه به چه‌ند قۆناغ ته‌واو ده‌بێت و ئێتا له قۆناغى چه‌نده؟
د.دلێر شینه: ماوه‌ى ده ساڵه به‌م پرۆژه‌یه‌وه خه‌ریکین. پرۆژه‌ى میهره‌بانى سێ قۆناغه، قۆناغى یه‌که‌م، باوڕهێنانى حکومه‌ت بوو به پرۆژه‌که‌و به راست زانین و وه‌رگرتنى شوێن بوو، ئه‌وه‌شمان کردوو زه‌وییه‌که‌مان وه‌رگرت که زیاتر له 6000 مه‌تر دووجایه. قۆناغى دووه‌م بنیاتنانى پرۆژه‌که‌یه که پێویستم به لایه‌نى یاسایی و ئه‌ندازیار و ژمێریار و بەڵێندەرە تاکو پرۆژه‌که درووست بکرێت. قۆناغى سێیه‌م که گه‌وهه‌رى کاره‌که‌یه که خزمه‌تکردنى کۆمه‌ڵێک کارمه‌ند و پزیشک که‌سانى ده‌رمانسازه که ئێمه ئه‌گه‌ر له 1% دکتۆر و کارمه‌نده‌کانمان له‌گه‌ڵ بێت ده‌توانین خزمه‌تێکى زۆر بکه‌ین.
هاوڵاتى: چۆن بیرت له پرۆژه‌یه‌کى له‌و شێوه‌یه کرده‌وه؟
د.دلێر شینه: هه‌ستم کرد نه‌خۆش مه‌کانه‌تى خۆى له‌ده‌ست ئه‌دات له نه‌خۆشه ئه‌هلییه‌کان و بۆشاییه‌کى گه‌وره هه‌یه، ده‌رمان نه‌بوو، وه‌کو پێویست خزمه‌ت ناکرا. له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کانیش ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى پاره‌بوو، که راست وایه دکتۆر چاوى له دڵى نه‌خۆش بێت نه‌ک چاوى له گیرفانى نه‌خۆش بێت، ئه‌وه هۆکاره‌که‌ى بوو.
هاوڵاتى: ئایه هه‌موو که‌سێک ئه‌توانێت له‌م پرۆژه‌یه‌دا به‌شداربێت؟ یاخود سنورداره بۆ کۆمه‌ڵێک که‌س؟
د.دلێر شینه: به‌ڵى به دڵنیاییه‌وه هه‌موو که‌س ئه‌توانێت به‌شداربێت. من خۆم چاوم له‌یه‌ک دینارى ئه‌م پرۆژه‌یه نییه. یه‌ک دینارى ئه‌م پرۆژه‌یه نه به‌ناوى خۆم کردووه نه به‌ناوى مناڵه‌کانم کردووه مه‌به‌ستم پاره نه‌بووه له‌م پرۆژه‌یه، ته‌نها ئه‌مه‌وێت وه‌کو دکتۆرێکى پسپۆر ئیش بکه‌م. رێگه له‌که‌سیش ناگیرێت بیته ناو ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌و کارمان له‌گه‌ڵ بکات.
هاوڵاتى: تۆ یارمه‌تى نه‌خۆش زۆر ده‌که‌یت، بۆ نمونه پێنج شه‌ممان به خۆڕایی نه‌خۆش ده‌بینى؟ ئه‌مه بۆچى؟ ئایه خۆت به قه‌رزار ده‌زانیت و ده‌ته‌وێت قه‌رزه‌که‌ت بده‌یته‌وه؟
د.دلێر شینه: سوپاس بۆ خواى گه‌وره یه‌که‌م دکتۆرم له کوردستان هه‌وڵمدا نێوانى نه‌خۆش و دکتۆر چاکبکه‌مه‌وه‌و دکتۆر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا ئاشتبکه‌مه‌وه. توانیم ئه‌وه نیشان بده‌م لایه‌نى دکتۆرى له خزمه‌تى مرۆڤایه‌تییه. من پێشتر کوڕێکى هه‌ژاربووم، که بوومه دکتۆریش سیفه‌ته‌که‌ى پێشووم بیرنه‌چوه‌وه، ئێستاش که بڕوانامه‌م هێناوه‌و پسپۆڕییه‌کم هه‌یه هه‌ر له‌پێناوى خه‌ڵکیدا به‌کارى ده‌هێنمه‌وه. ئێمه قه‌رزارى خواى گه‌وره‌ین که زانستێکى پێبه‌خشیوین، هه‌روه‌ها قه‌رزارى ماڵى خۆمان و مامۆستاکانمانین که‌به‌خۆڕایی فێرى زانستیان کردوین،هه‌روه‌ها قه‌رزارى ئه‌و که‌سانه‌شین که له‌گوندن، ئه‌وان کارى کشتوکاڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش ده‌بێت له‌شار خزمه‌تیان بکه‌ین.
هاوڵاتى: ده‌وترێت تۆله‌به‌رئه‌وه‌ى یارمه‌ت خه‌ڵکى هه‌ژار و فه‌قیر ده‌ده‌یت، له‌ناو هاوپیشه‌کانى خۆت و دکتۆره‌کان ئه‌و کاره‌ى تۆیان پێخۆش نییه، چونکه له زه‌ره‌ر له پیشه‌که‌ى ئه‌وان ده‌ده‌یت و خه‌ڵکى ناچن به‌لاى ئه‌واندا و زۆرکه‌س قسه‌و تۆمه‌تت به‌دوا ده‌خات؟
د.دلێر شینه: کاتێک کارێکى باش ده‌که‌یت، کۆمه‌ڵێک ناحه‌زت بۆ درووست ده‌بێت. ئیتر یه‌کێک ده‌ڵێت ئه‌یه‌وێت خۆى هه‌ڵبژێرێت بۆ په‌رله‌مان، یه‌کێک ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ناوبانگ په‌یدا بکات. هه‌یه ده‌ڵێت بازرگانى ده‌کات به‌ناوى کارى خێرخوازییه‌وه. ئه‌م شتانه ده‌وترێت، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ى له‌نزیکه‌وه من ده‌ناسێت ده‌زانێت ئه‌و شتانه وانیه.خه‌ڵکى له خوا‌و پێغه‌مبه‌ر رازى نه‌بن چۆن له من رازى ده‌بن.
هاوڵاتى: پیش‌تر پێشنیارى فرۆشتنى ئه‌و پارچه زه‌وییه‌یان بۆ کردوویت که بۆ پرۆژه‌ى میهره‌بانى وه‌رتگرتووه و بڕى 25 ده‌فته‌ر دۆلاریان پێدابوویت هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌شیان لێکردویت که بیفرۆشیت و له‌م پرۆژه‌یه ده‌ربچیت ؟
د.دلێر: به‌ڵى ئه‌وه حه‌قیقه‌ته و وه‌ره‌قه‌ى ته‌هدیده‌که‌شم ماوه که هه‌ڕه‌شه‌یان له ئێمه کردووه. ئه‌و زه‌وییه‌ى که من وه‌رم گرت بایی 4 ملیۆن دۆلار بوو ئێستا که زه‌وى نرخى دابه‌زیوه بووه به 2 ملیۆن دۆلار. دوایان لێکردم بیفرۆشم، 25 ده‌فته‌ر دۆلاریان پێدام من رازى نه‌بووم، دواتر کێشه‌ى زۆرم بۆ درووستکرا، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا من توانیم له رێگه‌ى دادگاوه ئه‌و زه‌وییه وه‌ربگرمه‌وه، ئه‌و که‌سه‌ى دیویست پێى بفرۆشم فکره‌یه‌کى بازرگانى هه‌بوو، وتم وه‌ره باپێکه‌وه کار بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیر و رامان له‌یه‌ک جیاوازبوو نه‌یکرد.
هاوڵاتى: نه‌خۆشخانه‌ى میهره‌بانى که ته‌واوبوو، قازانجه‌که‌ى بۆ کێ ده‌بێت؟
د.دلێر شینه: ئه‌م پرۆژه‌یه له 30% هى رێکخراوى میهره‌بانییه که داهاته‌که‌ى له شه‌ش کۆمه‌ڵه‌دا خه‌رج ده‌کاته‌وه ئه‌و شه‌ش کۆمه‌ڵه‌یه‌ش بریتین له هه‌تیو تا 15 ساڵى، بێوه‌ژن، خه‌ڵکى هه‌ژار، خاوه‌نپێداویستى تایبه‌ت هه‌ژاربێت، به‌ساڵاچوو له 65 ساڵى به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌بێت و هه‌رکه‌سێکى دیکه هه‌ژاربێت و نه‌خۆشبێت. ئه‌م شه‌ش کۆمه‌ڵه‌یه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى میهره‌بانى بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر وه‌ره‌گرێت و داهاته‌که‌ى له ئه‌وانه‌دا سه‌رف ده‌کرێته‌وه.
هاوڵاتى: به‌نیازن لقێک له سلێمانى بکه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و پێشچوونى باشیش له‌وباره‌یه‌وه چووه‌ته پێشه‌وه، ئایه ئه‌و لقه به‌مزوانه ده‌کرێته‌وه؟
د.دلێرشینه: له سلێمانى کۆمه‌ڵه پزیشکێکى زۆر که زیاد له 15پزیشک ده‌بێت ره‌زامه‌ندى خۆیان ده‌ربڕیوه که له‌گه‌ڵمان کار بکه‌ن و له‌م پرۆژه‌یه‌دابن، حه‌زناکه‌م زۆر ورده‌کارى باسبکه‌م چونکه ده‌مه‌وێت بیکه‌مه سوپرازێک بۆ خه‌ڵکى سلێمانى، به‌ڵام ئه‌وه‌ندى ده‌ڵێم که کۆمه‌ڵه پزیشکێکى پسپۆڕى زۆرباشى ئه‌وێمان له‌گه‌ڵه، له داهاتوودا له‌وێش کارده‌که‌ین و خزمه‌تى میهره‌بانى له‌وێش به‌رده‌وام ده‌بێت.