قوباد تاڵه‌بانى:هه‌نگاوى باشنراوه موچه‌خۆران له‌رێى بانکه‌وه مووچه وه‌ربگرن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" هه‌نگاوى باشمان بڕیوه به ئاڕاسته‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى موچه‌خۆرانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێى بانکه‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و ئابورى و لایه‌نه‌کانى په‌یوه‌ست به سیسته‌مى بایۆمه‌ترى کۆبوه‌وه و چه‌ند بڕیارێک دران له‌باره‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى موچه و میلاکات و ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یکه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له چوارچێوه‌ى قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌تری.
قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند:"هه‌نگاوى باشمان بڕیوه به‌ره‌و دابه‌شکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێى بانکه‌وه پشت به‌ست به سیسته‌مى بایۆمه‌تری".
هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، ده‌ستپێکردنى دروستکردن و دابه‌شکردنى "ژماره‌ى بێهاوتاى که‌سی" ڕاگه‌یاند که بریتییه له ژماره‌یه‌کى تایبه‌ت به هه‌ر موچه‌خۆرێک و هاوکار ده‌بێت به گه‌یاندنى خزمه‌تگۆزارى به موچه‌خۆران که یه‌کێکیان کردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانکییه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى موچه به ئه‌لکترۆنى بکرێت: "لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى قۆناغى باشیان بڕیوه به‌و ئاڕاسته‌یه".
هاوکات جه‌خت کراوه‌ته‌وه که پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى داتاکانى بایۆمه‌ترى بێت وه‌ک له‌یاساى چاکسازییدا هاتووه.
